پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ئاماده‌كاری چڕ ده‌كات بۆ به‌شداری له خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌كانی عێراق كه بڕیاره له به‌رواری 30ی ئه‌یلولی 2020 و له شاری سلێمانی یارییه‌كانی ده‌ست پێبكات ، له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئاماده‌كاریانه‌شی دا ، تیپه‌كه بۆ به‌هێزتر بوونی پێكهاته‌كه‌ی كیژه یاریزانی به ئاست و به توانا ( ئه‌سما عه‌لی خێرالله )ی هێنایه ڕیزه‌كانی .
له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه و سكرتێر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی گرێبه‌ستی ئه‌و كیژه یاریزانه به ئاسته به فه‌رمی واژۆ كرا‌و بووه یه‌كێك له یاریزانه سه‌ره‌كییه‌كانی تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌كه كه به‌شداری ده‌كات له خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی عێراق و ولاَتانی عه‌ره‌بی دا .
سه‌باره‌ت به بانگێشت كردنی ئه‌و كیژه یاریزانه بۆ نێو پێكهاته‌ی یانه‌كه به‌ڵێن حه‌یده‌ر ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌كه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیپه‌كه‌مان هه‌رده‌م به ئاست بووه و ده‌مانه‌وێت یه‌كێك بین له تیپه به‌هێزه‌كان بۆ كێبڕكێی ئه‌نجام و نازناو له‌م وه‌رزه ، هه‌روه‌ك به‌ڵێن ئاماژه‌ی پێدا كه كیژه یاریزان ئه‌سما یه‌كێكه له یاریزانه به ئاسته‌كانی گۆڕه‌پانی یارییه‌كه كه زۆرێك له یانه‌كانی عێراق چاوییان له‌سه‌ری بووه تا پێكهاته‌ی تیپه‌كانیانی پێ به‌هێز بكه‌ن به‌لاَم ئه‌م كیژه به توانایه خۆی پێی خۆش بووه كه په‌یوه‌ندی به تیپه‌كه‌ی ئێمه بكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تیپێكی نمونه‌یی و ئاست به‌رزین له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق .
حه‌یده‌ری ڕاهێنه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه به‌رده‌وام ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن تا واده‌ی ده‌ستپێكی خوله‌كه تا بتوانن له‌م وه‌رزه نازناو بۆ یانه‌كه‌یان یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ده‌ست بهێنن .
هه‌روه‌ك له پاش ئه‌نجام دانی گرێبه‌ستی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئه‌سما عه‌لی بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، من بۆ ماوه‌ی حه‌وت ساڵه وه‌ك یاریزانی ئه‌و یارییه یاری ده‌كه‌م و هه‌میشه خه‌ونم بووه كه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بكه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یانه‌یه‌كی زۆر باشه و ڕاهێنه‌رێكی به ئه‌زموونیش تیپه‌كه ده‌بات به‌ڕێوه كه ده‌توانین سود له ئه‌زموون و تواناكانی ببینین ، هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی پێدا كه جێگه‌ی شانازیه بۆ ئه‌و كه به‌رگی پێشمه‌رگه ده‌پۆشێت بۆ به‌شداری له خولی عێراق و پاڵه‌وانێتی عه‌ره‌بی دا .
ژیانی وه‌رزشی ئه‌سما :
ناو : ئه‌سما عه‌لی خێرالله
موالید : 2004
حه‌وت ساڵه یاری ده‌كات و یاریزانی یانه‌ی غازی شاری به‌سره بووه ، بۆ ماوه‌ی دوو ساڵه له یاریه‌كه دابڕِاوه .
یاریزانی سه‌ره‌كی هه‌ڵبژارده‌ی كچانی عێراقه و له ئێستاشدا خوێندكاری پۆلی نۆی بنه‌ڕه‌تییه .
جێگه‌ی باسه تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بریتین له ( ئه‌سما عه‌لی خێرالله ، مینا حه‌سه‌ن عومه‌ر ، ئه‌ژین عه‌لی مه‌حمود ، ئه‌وین عه‌لی مه‌حمود ) .