پێشمه‌رگه سپۆرت -
له شاری هه‌ڵه‌بجه و به‌به‌شداری 22 یاریزانی ئاست به‌رزی شاره‌كانی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری و یاریزانانی شاری هه‌ڵه‌بجه پاڵه‌وانێتیه‌كی كراوه‌ی تێنسی سه‌ر زه‌وی بۆ ئاستی پێشكه‌وتوان كرایه‌وه ، له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا یاریزانان پاش دابڕانێكی دورو درێژ هه‌وڵی ئاست به‌رزی و به‌هێزی ئاستی خۆیان ده‌دا و دوایی ململانێیه‌كی به‌هێزی به‌شداران سه‌رئه‌نجام یاریزانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئالان سه‌لام توانی پله‌ی دووه‌می ئه‌و پاڵه‌وانێتیه به‌ده‌ست بهێنێت .
سه‌باره‌ت به به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و ئه‌نجامه‌شی ئالان كه له هه‌مان كاتدا ڕاهێنه‌ری تیپی تێنسی سه‌ر زه‌وی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌یه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، سوپاسی یانه‌كه‌مان ده‌كه‌م كه هه‌میشه پاڵ پشتی ئێمه بووه و خۆش به‌ختانه‌ش دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له یاریه‌كه‌مان دابڕاین به‌لاَم له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكی مه‌شقه‌كانمان به سوپاسه‌وه له یاریگه‌ی وه‌رزش و لاوانی شاری هه‌ڵه‌بجه ئه‌م پاڵه‌وانێتیه بۆ یاریزانانی یاریه‌كه كرایه‌وه و توانیم پله‌ی دووه‌می بۆ خۆم و یانه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنم .
ئالان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن و ئاماده‌كاری زیاتر و زیاتر ده‌كه‌ن بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كانی شاری سلێمانی و كوردستان .