تهندروستی -
ئامادهكردنی : گوڵزار فهرهج
شارەزایانی بوارەكانی خواردن و تەندروستی زەنگی ئەوەیان لێدا كەچەند خۆڕڕاكێك ھەن زیانیان ھەیە ئەگەر پێش ئهنجام دانی وهرزش بخورێن چونكە كاریگەری خراپیان ھەیە ، لەسەر گەدە وادەكات ھەست بە ئازار بكەیت لەو شوێنەدا ، بۆیە باشتر وایە ئەم پێنج خواردنە نەخۆیت پێش وەرزش كردن .
خواردنە دەوڵەمەندەكان بە كاربۆھیدرات ، مەعەكەرۆنی ، پەتاتە برنج ، كەچەپ و مایۆنێز ،
پەتاتەی سورەوەكراو ، ھەرچەند وزەیەكی زۆرت دەداتێ ، بەڵام ئەوە ناگەیەنێ ، پەتاتەی سوڕەكراو بخۆیت و دواتر وەرزش بكەیت .
خواردنە خێڕاكان ، بەڕێژەیەكی گشتی زۆر چەوری لەگەڵ خۆیان ھەڵدەگرن بۆیە لەكاتی خواردنیاندا بەئاسانی جوڵەت پێ ناكڕێ ، ئەو خۆڕاكانەی بەڕێژەیەكی زۆر پڕۆتینیان تێدایە و شەربەتی میوەكان لەكاتی وەرزشدا زیانیان ھەیە چونكە ڕیژەیەكی زۆر شەكریان تێدایە كێشە دروست دەكەن لە كۆئەندامی ھەرسدا ، لەوانەیە بێتە ھۆی سك چون بۆیە لەم كاتەیا باشتر وایە نەخوڕێت ، بەڵام دوای وەرزش كردن بخوڕێت سودی زۆری دەبێت ،چونكە دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەكان .