پێشمه‌رگه سپۆرت -
گوڵزار فه‌ره‌ج :
عه‌لا عه‌بدول زه‌هره‌ی یاریزانی یانه‌ی زه‌ورا ڕه‌تی ده‌كاته‌وه به‌رگی یانه‌ی شوڕته بپۆشێت و بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و یانه‌یه .
له لێدوانێكدا زه‌هرا ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌ه‌ت كرده‌وه كه له سۆشیال میدیا بلاَو ده‌كرێته‌وه و دووپاتی ده‌كاته‌وه كه هه‌ندێ كه‌س به دوای هه‌واڵی ناڕاست ده‌گه‌ڕێن و بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی به‌رامبه‌ر ڕابگرن ئه‌و هه‌واڵه چه‌واشه‌كارانه بلاَو ده‌كه‌نه‌وه .
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌ری یانه‌ی شوڕته هه‌یه‌و ئاماده‌یه له جامی ئاسیا یاری بۆ یانه‌ی شوڕته بكات به‌و مه‌رجه‌ی یانه‌كه‌ی خۆی ڕه‌زامه‌ندبن .
عه‌لا عه‌بدول زه‌هره یاریزانی ڕابردووی یانه‌ی شوڕته بووه و بۆ ئه‌م وه‌رزه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی زه‌ورا كردووه .