پێشمه‌رگه سپۆرت -
له پێناو به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و ڕۆشنبیری مندالاَنی فێرگه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و به‌ره‌و پێش چوونی هزر و فكری مندالاَن و دووركه‌وتنه‌وه له یارییه ئه‌لكترۆنییه‌كان و گرنگی دان به خوێندنه‌وه‌ی كتێب ، فێرگه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه چاڵێنجێكی تایبه‌تی بۆ مندالاَنی به‌هره‌مه‌ندی فێرگه‌كه ڕێك خست به خوێندنه‌وه‌ی په‌رتووك و نامیلكه و ڕۆژنامه سود به‌خشته‌كان و ئه‌وه‌ش بووه نه‌ریتێك و به‌شێك له مه‌شق و ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌رانی فێرگه‌كه جێ به جێی ده‌كه‌ن .
ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 10 ئه‌یلولی 2020 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی تارتانی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و به ئاماده‌بوونی سكرتێری یانه و سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێ و ڕاهێنه‌ر و باوك و دایكی مندالاَنی فێرگه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ڤیستیڤاڵێكی تایبه‌ت میدالیایی ڕێز و خۆشه‌ویستی به‌خشرایه مندالاَنی فێرگه‌ی یانه‌كه كه سه‌ركه‌وتوانه به‌شداریان له‌و چاڵێنجه كرد و به‌ڵَێن یان دا كه خوێندنه‌وه و خۆ ڕۆشنبیر كردن بكه‌نه به‌شێك له ژیانیان تا بۆ كاری ڕۆژانه‌ی خۆیان به كاری بهێنن .
ئه‌مه‌و له‌و ڤیستیڤاڵه‌دا شێرزاد محه‌مه‌دی سكرتێری يانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه وێڕایی ده‌ربڕینی خۆش حاڵی خۆیان وه‌ك یانه‌ی پێَشمه‌رگه بۆ ئه‌و چالاكییه پاڵپشتی یانه‌ی بۆ فێرگه كه دووپات كرده‌وه و ده‌ست خۆشی و ستایشی له دایك و باوكان كرد كه هانده‌ر و پاڵپشتی نه‌وه‌كانیانن .
له كۆتایشدا میدالیا به‌خشرایه مندالاَن و به وێنای یادگاری كۆتایی به ڤیستیڤاڵه‌كه هات .