پێشمه‌رگه سپۆرت -
ڕه‌تكردنه‌وه‌ی پشوو و به‌رده‌وامیدان به ڕاهێنانه‌كان له‌لایه‌ن مێسییه‌وه هانده‌رانی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه خۆشحاڵ ده‌كات .
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو لیۆنێل مێسی پاش ئه‌وه‌ی بڕیاری مانه‌وه‌ی دا له یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه گه‌ڕایه‌وه ڕاهێنانه‌كان .
ڕۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ئاشكرای كردووه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كومانی ڕاهێنه‌ری یانه‌كه پشووی به سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی تیپه‌كه‌ی داوه ، به‌ڵام به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه مێسی له شاری وه‌زشی یانه‌كه‌ی ڕاهێنانه‌كانی ئه‌نجامداوه ئه‌مه‌ش هانده‌رانی یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ی خۆشحاڵكردووه چونكه سوربونی زیاتری مێسی ده‌رده‌خات له یانه‌كه‌ی .
هاوكات له‌گه‌ڵ مێسیش هه‌ریه‌كه لینگلێت وگریزمان بۆسكێتس ڕاهێنانیان كردووه پاش گه‌ڕانه‌وه له یاری هه‌ڵبژارده‌كانیان.