پێشمه‌رگه سپۆرت -
له درێژه‌ی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی نه‌یشن لیگ پورتوگال بووه میوانی سوید ، له‌خوله‌كی 45 كریستیانۆ رۆناڵدۆ به لێدانی ڕاسته‌وخۆ گۆڵی یه‌كه‌می بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تۆماركرد و له تایمی دووه‌مدا هه‌مان یاریزان توانی به شێوازێكی جوان و له خوله‌كی 72 دووه‌م گۆڵی خۆی و دواگۆڵ بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له‌و یارییه‌دا تۆمار بكات .
به‌و بردنه‌وه‌یه هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال خاڵه‌كانی خۆی كرده شه‌ش خاڵ وله پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌ی سێی دایه وسویدیش هیچ خاڵێكی نییه .