ته‌ندروستی -
كه‌می ڤیتامین B12 یه‌كێكه له‌و دیارده زۆر بڵاوانه‌ی زۆر كه‌س به دهسیتهوه ده‌ناڵێنن و چه‌ند نیشانه‌یه‌ك هه‌یه كه جه‌سته له‌ڕێیه‌وه هۆشداری ده‌دات.
ئه‌م ڤیتامینه بۆ كۆئه‌ندامی ده‌مار زۆر پێویسته و سه‌رچاوه‌یه بۆ دروستكردنی خڕۆكه سوره‌كانی خوێن و ئه‌و خۆراكه‌ی مرۆڤ ده‌یخوات له‌ڕێی ئه‌م ڤیتامینه‌وه ده‌گۆڕێت بۆ ووزه و له‌كاتی كه‌می ڤیتامین B12 دا ته‌واوی ئه‌م كرداره زینده چالاكیانه له له‌شدا سست ده‌بێت و مرۆڤ هه‌ست به ئازاری ده‌ست و جه‌سته‌ی ده‌كات .
مێروله‌كردنی به‌ری یه‌ك ده‌ست یان هه‌ردوو ده‌ست له نیشانه‌یه‌كی باوی دابه‌زینی ئاستی ڤیتامین B12 یه له له‌شدا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیدار و په‌ڵه له‌سه‌ر په‌نجه‌ی ئه‌ڵقه دروست ده‌بێت .
ئه‌مانه‌ش له چه‌ند نیشانه‌یه‌كی دیكه‌ی كه‌می ڤیتامین B12 یه له له‌شدا:
1- ماندووبوونی به‌رده‌وام
2- كه‌می ووزه‌ی له‌ش
3- هه‌ناسه توندی
4- سه‌رئێشه
5- زرگاندنهوهی گوێ
6- نه‌مانی ئاره‌زووی نان خواردن و له‌ده‌ستدانی كێش.