پێشمه‌رگه سپۆرت -
گوڵزار فه‌ره‌ج :
لیژنه‌ی كاتی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق كۆبونه‌وه‌یه‌كی چاره‌نوس ساز ئه‌نجام ده‌دات و له ژێر ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان ده‌یه‌وێت خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ده‌ست پێبكاته‌وه .
بڕیاره ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه ڕۆژی چوار شه‌ممه 9 ی ئه‌یلولی 2020 به‌ڕِێوه بچێت و تێیداو بڕیاره لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت دروست بكرێت بۆ ده‌ست پێكی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق بۆ وه‌رزی نوێ كه ئه‌وه‌ش به پێدانی هێمای سه‌وز ده‌بێت له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دیاری كرا‌و كه به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق بڕیاری لێده‌درێت .
ئه‌مه‌و وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له 12 ی مانگی داهاتوو مه‌شق و ئاماده‌كاری تیپه‌كان ده‌ست پێبكاته‌وه ئه‌وه‌ش له ژێر ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و ده‌بێت یاریزانان و ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ران خود پارێزی له كاتی مه‌شق و ئاماده‌كاری یه‌كان بكه‌ن تا دووچاری ئه‌و نه‌خۆشییه نه‌بن و زیاتر ته‌شه‌نه نه‌كات .