پێشمه‌رگه سپۆرت -
گوڵزار فه‌ره‌ج :
یاریزانی لاوی بارسێلۆنا ناوی خۆی بە پیتی زێڕین نوسی لەمێژووی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا كه ئه‌و له ئێستادا ته‌نیا 17 ساڵ ته‌مه‌نێتی و یه‌كێكه له یاریزانه لاوه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا .
ئینسۆ دوای ئەوەی لە یاری بەرامبەر بە ئەڵمانیا بەشداری كرد بووە دووەم بچوكترین یاریزان بۆ ھەڵبژاردەیی ئیسپانیا یاری بكات ، بچوكترین یاریزانیشە كە یاری بۆ ھەڵبژاردەكە دەكات بەڵام لەیاری بەرامبەر كڕواتیا فاتی بە ئاستی ناوازە دەركەوت و لەسەرەتایی یارییەكە پەنارتیەكی دروست كردوو دواتریش گۆڵێكی تۆمار كرد ، ئه‌و یاریزانه له ئێستادا بچوكترین یاریزانه كه گۆڵی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا تۆمار كردبێت .