پێشمه‌رگه سپۆرت -
ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی نزیكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ورده‌كاری گفتووگۆی نێوان مێسی و كومان ئاشكرا ده‌كات له ڕاهێنانه‌كانی دوێنێ دووشه‌ممه‌ی یانه‌كه‌دا.
مێسی ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه پاش ئه‌وه‌ی بڕیاری مانه‌وه‌یدا له یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه دوێنێ دووشه‌ممه به‌شداری یه‌كه‌م یه‌كه‌ی مه‌شق و ڕاهێنانی یانه‌كه‌ی كرد .
ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ باس له‌وه ده‌كات كه له كاتی ڕاهێنانه‌كاندا كومان و مێسی چه‌ند قسه‌یه‌كیان كردووه ، كومان به مێسی وتووه زۆر خۆشحاڵم كه بڕیاری مانه‌وه‌ت دا له یانه‌كه‌مان .
له به‌رامبه‌ر مێسی به‌ڵێنی به كومان داوه كه چی له توانایدا بێت ده‌یكات له پێناو به‌رشه‌لۆنه بۆ وه‌رزی داهاتوو .
له كۆتایشدا مۆندۆ ده‌ڵێت كومان به مێسی وتووه كه ده‌زانێت چ ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره‌یه وهه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات .