تهندروستی -
ئامادهكردنی : گوڵزار فهرهج
لە ھەواڵێكی پزیشكی ماڵپەڕی « mirror » دا باس لە توێژینەوەك دەكات ، كە زانایان ئەنجامیان داوە ، بەمەبەستی زانینی ھۆكاری مردن دەركەوت جەڵتەی مۆخ یان مێشك ، یەكێكە لەو ھۆكاڕانەی بەشێكی زۆڕی خەڵك روبەروی مردن ئەكاتەوە ھەر بۆیە ھەوڵ دەدەن ھۆكارەكانی دروست بونی جەڵتەی مێشك بزانن ، لەدوای دەرچونی ئەنجامی توێژینەوەكان دوا جار پزیشكان ئاگاداریان بڵاوكردەوە دژی رەفتاریك كە زۆرینەمان ئەنجامی دەدەین لە گەرماودا و لە كاتی خۆ شتندا بەڵام زیانی بۆ تەندروستیمان ھەیە كە بریتییە لەسەربردن بۆ خوارەوە بە شێوەیەكی زیاد لە پێویست لە كاتی سەر شوشتندا چونكە ئەم ڕەفتارە دەبێتە ھۆی توند بونی دەمارەخانەكان و ھەڵقوڵانی خوێن و لەدەستدانی ھاوسەنگی و گێژبون لەو كاتەدا زیانگەیاندن بە مێشك بە تێپەر بونی كات مەترسییەكان زیاد دەكات و دەبێتە ھۆی جەڵتە ھەر بۆیە ھەوڵبدە لەكاتی خۆشوشتندا سەرت كەم خوار بكەیتەوە .