پێشمه‌رگه سپۆرت -
گوڵزار فه‌ره‌ج :
لیژنه‌ی بالاَی ته‌ندروستی نیشتیمانی عێراق ڕه‌زامه‌ندی داوه له ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی چالاكییه وه‌رزشییه‌كانی عێراق .
ئه‌مه‌و وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق له‌سه‌ر هێله بۆ به‌دواداچوون بۆ ئه‌و پرسه‌و هه‌روه‌ك بڕیاره له 12ی مانگی ئه‌یلول مه‌شق و ئاماده‌كاری یانه‌كان ده‌ست پێبكاته‌وه ، هه‌رچی عه‌دنان درجالی وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراقه لە نوسراوێكی فەرمیدا ڕایگەیاند كەمەشقە وەرزشیەكان پێداچونەوەی بۆ دەكڕێت لە ڕۆژی شەممەی داھاتوەوە لەگەڵ پابەندبون بە ڕێنماییە تەندروستیەكان و خۆپاڕێزی لە نەخۆشی كۆڕۆنا لەپێناو پاراستنی كۆمەڵ و ڕەچاو كردنی مەرجە تەندروستیەكان بۆ پاراستنی ھەموو لایەك لەم نەخۆشییە .
دەرجال ئەوەشی روون كردۆته‌وه كە ڕۆژانی داھاتوو پێشكەوتنێكی بەرچاو دەبینڕێت لەبەردەم لیژنەو یەكێتییه وەرزشییه‌كان بۆیە ئامادەكاری بۆ ئەو روداوانە دەكەین .
وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق نوسراوی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كردووه له باره‌ی چالاكییه‌كانی یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كانی عێراق و ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی چالاكی و ڤیستیڤاڵه وه‌رزشییه‌كان .
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه ماوه‌ی شه‌ش مانگه ته‌واوی چالاكییه وه‌رزشییه‌كانی عێراق ڕاوه‌ستاوه و ئه‌وه‌ش له پێناو خۆپارێزی و پاراستنی گیانی یاریزانان و وه‌رزش كاران .