ته‌ندروستی -
ئاماده‌كردنی : گوڵزار فه‌ره‌ج
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی توێژینه‌وه‌كانی به‌رده‌وامه و له دوا بلاَوكردنه‌وه‌شدا كه له ماڵپه‌ڕی ( ئیرنا ) بلاَو كراوه‌ته‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه توێژینه‌وه‌كانی ته‌ندروستی ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه ده‌نگه ده‌نگ ده‌بێـته هۆكاری تێك چوونی باری ته‌ندروستی و ده‌رونی ، ئه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌كه ئاماژه‌ی پێداوه كه مرۆڤ له ده‌ره‌وه‌ی ماڵی خۆی و نێو ماڵیش له كه‌شی پڕ ده‌نگدا باری ده‌روونی تێك ده‌چێت كه ئه‌وه‌ش بۆ ته‌ندروستی خراپه .
بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و بابه‌ته‌ش توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت به‌یانیان مرۆڤه‌كان پێویستیان به‌وه‌یه بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك له كه‌شێكی بێ ده‌نگی بن و ئه‌وه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت كه ئه‌نجامی ئه‌رێنی له ماوه‌ی 10 ڕۆژ دروست بووه .
بەپێی ئەنجامی لێڵۆڵینەوەكان دەنگە دەنگ ،ھۆكاری بەرز بونەوەی پاڵە پەستۆی خوێن و جەڵتەی دڵە ، توانای بیستن كەم دەكاتەوە و بەشێوەیەكی گشتی تەندروستی ئەخاتە مەترسیەوە دەنگە بەرزەكان بە ھەستیار گەیاندنی بەشی « ئامیگدال» لەمێشكدا كە ئەركی ئەو ھەست كردنە بە ھەستەكان ،دەبێتە ھۆی دڵە ڕاوكێ و بەرزبونەوەی ھۆڕمۆنی كۆڕتیزۆل .
بێدەنگی ڕێك پێچەوانەی دەنگە دەنگەو كاریگەری دڵە ڕاوكێ لەسەر مێشك و جەستە دور دەخاتەوە ،
بەپێی ڕاپۆڕتێك كڕاوە ، دوخولەك بێدەنگی زیاتر لە گوێگرتن له مۆسیقایەكی ئارام دەبێتە ھۆی ئارام كردنەوەی مڕۆڤ.