پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق له ڕێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه كۆبونه‌وه‌ی یه‌كێتیه‌كه‌ی بۆ بڕیار دان له چاره‌نووسی خول و چالاكییه‌كانی ئه‌نجام دا .
له‌و باره‌یه‌وه جه‌میل عه‌زیز سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كانی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، به‌هۆی بلاَوبونه‌وه و ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری ولاَتمان یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق به كۆی ده‌نگ به گرنگی زانی ته‌واوی چالاكییه‌كانی دوابخات .
هه‌روه‌ك جه‌میل ئاماژه‌ی پێداوه كه له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا بڕیاری گرنگ و چاره‌نوس ساز دراوه سه‌باره‌ت به خول و پاڵه‌وانێتیه‌كان و ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه خولی پله یه‌كی باله‌ی یانه‌كانی عێراق له به‌رواری 5 ی مانگی تشرینی دووه‌م ئه‌نجام ده‌درێت و خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی عێراق یش كه بۆ له دایك بووانی 2003 و به‌ره‌و ژوره له به‌رواری 30 مانگی تشرینی یه‌كه‌م بۆ به‌رواری 12 ی مانگی تشرینی دووه‌می داهاتوو دواده‌خه‌ن .
دواجار ئه‌و كه سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی عێراقه ووتی ، تایبه‌ت به كار‌و چالاكییه‌كانی دیكه‌ی یه‌كێتیه‌كه‌مان له كۆبونه‌وه‌كانی دیكه‌دا واده‌ی بۆ دیاری ده‌كرێت .