پێشمه‌رگه سپۆرت -
گوڵزار فه‌ره‌ج :
له لێدوانێكی تایبه‌ت سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه كه گرنگه خولی ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه نایابه‌كانی عێراق جیاواز بێت و به شێوه‌ی دوو كۆمه‌ڵه یارییه‌كان ئه‌نجام بدرێت و یانه‌كان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵه‌ی باكور و باشور دابه‌ش بكرێت .
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه د . عه‌بدولاَ مه‌جید سه‌رۆكی یانه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه گه‌ر یاسایی دوو كۆمه‌ڵه جێبه‌جێ بكرێت بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی یانه‌كانی عێراق پێده‌چێت خولێكی سه‌ركه‌وتوو به‌ڕێوه بچێت ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ئێستادا ڤایرۆسی كۆرۆنا بلاَو بۆته‌وه .
سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه یانه‌كه‌یان پێش نیاز ده‌كات یاسایی دوو كمه‌ڵه‌ی باكور و باشور جێبه‌جێ بكرێت ئه‌وه‌ش به هۆكاری ئه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌یه‌كی نمونه‌ییه بۆ ڕێك خستنی خوله‌كان له‌م كاته‌دا .
دكتۆر عه‌بدولاَ باسی له واده‌ی ئاماده‌كاری كردووه و ده‌ڵێت كاتی پێویست له‌به‌ر ده‌ست نییه بۆ ئاماده‌كاری تیپه‌كان و به دوریشی ده‌زانێت كه مانگی داهاتوو یاریه‌كانی خوله‌كه ده‌ست پێبكات .
دواجار سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه گرنگترین شت سه‌لامه‌تی گیانی یاریزانانه و ئومێدی ئه‌وه‌شمان هه‌یه لیژنه‌ی جێبه‌جێكاری پێش بڕكێكان كاتێكی دیاری كراومان بۆ دیاری بكات بۆ ئه‌وه‌ی تا مانگی شه‌شی داهاتوو كۆتایی به خول بێت .