تهندروستی -
ئامادهكردنی : گوڵزار فهرهج
زانیاریەكانی لێكۆڵینەوەیەكی ئەمەریكی گەیشتۆتە ئەو ئەنجامەی كە پەیوەندیەكی ڕاستەوخۆ لەنێوان بەرزكردنەوەی قورسایی و كەمبونەوەی مەترسی نەخۆشی شەكرەدا ھەیە .
مستەر فرانك ، بەرپرسی توێژینەوەكە كەلە زانكۆی تەندروستیە لە ھارڤارد ، ئاماژی بهوهداوه : ھەمومان دەزانین كە مەشقی جەستەیی لەسەر ئاوازی مۆزیكی ئێڕۆپیكس سودی ھەیە بۆ نەخۆشی شەكرە و زۆرینەی توێژینەوەكان دوپاتی ئەو ڕاستیە دەكەنەوە ، ئەو زیاتر وتی : توێژینەوەكەمان دەریخستوە كە مەشقكردن بەبەرزكردنەوەی قورسایی گرنگە بۆ دوربوون له توش بوون به مەترسیەكانی شەكرە ھەرەشەی توشبونی نەخۆشیەكە لای ئەو كەسانەی كە وەرزش ناكەن دوھێندەیە بە تایبەت ئەوانەی وەرزشی ڕاكردن و تێنس ناكەن لەكاتێدا كە توشی نەخۆشی شەكرەش ھاتی دەتوانی ژیانێكی زۆر ئاسایی بژیت بە ئەنجامدانی وەرزش ، ھاوكات نابێت ئەو دەرمانانە پشتگوێ بخەیت كە پزیشكەكەت ڕێنمایی كردویت .