پێشمه‌رگه سپۆرت -
فێرگه‌كانی چیا و مه‌وله‌وی به هه‌ماهه‌نگی و له‌سه‌ر یاریگه‌ی چیا خولێكی بۆ هه‌شت فێرگه‌ی فه‌رمی شاری سلێمانی كردۆته‌وه و تێیداو فێرگه‌ی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزه‌وه به‌شداره .
له یه‌كه‌م یاری خۆیاندا فێرگه‌ی پێشمه‌رگه به ئاستێكی به‌رز ده‌ركه‌وتن و توانیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن ، ئه‌مه‌و ڕێباز صدیق ڕاهێنه‌ری فێرگه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت و سه‌باره‌ت به‌به‌شداریان له‌و خوله‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا و ووتی ، فێرگه‌كانی چیا و مه‌وله‌وی به هه‌ماهه‌نگی ئه‌و خوله دۆستانه‌یه‌یان كردۆته‌وه و ده‌رفه‌تێكی زۆر باشه بۆ مندالاَنی فێرگه به‌شداره‌كان تا جوڵه‌یه‌كی وه‌رزشی له خوله‌كان ئه‌نجام بده‌ن و ئاستیان به‌ره‌و پێش بچێت .
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئاستی فێرگه‌ی پێشمه‌رگه زۆر باشه و بۆ ئه‌نجام یاری ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت یه‌كێك بن له تیپه‌كانی قۆناغی داهاتووی خوله‌كه .
خولی دۆستانه‌ی فێرگه‌كانی شاری سلێمانی بۆ له دایك بووانی 2009 ، 2010 كراوه‌ته‌وه و یارییه‌كانی به شێوازی دوو شكست ئه‌نجام ده‌درێت .