پێشمه‌رگه سپۆرت -
له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی قۆناغی پالاَوتن بۆ گه‌یشتن به یارییه‌كانی قۆناغی دووه‌م و كۆتایی خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی عێراق كه یارییه‌كانی له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه ده‌چێت ، سه‌رله‌به‌یانی و ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 4 ی ئه‌یلولی 2020 ، تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی پێشمه‌رگه سێ یاری دیكه‌ی ئه‌نجام دا‌و توانی سه‌ركه‌وتنه‌كانی درێژه پێبدات .
له یه‌كه‌م یاری ئه‌و ڕۆژه‌ی پێشمه‌رگه له یاریه‌كی ئاگرین دا و به ئه‌نجامی 3-1 یاری سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی برایه‌تی شاری هه‌ولێر مسۆگه‌ر كردوو توانیان هه‌نگاوێكی گرنگ بۆ گه‌یشتن به قۆناغی داهاتوو ببڕن ، ئه‌مه‌و دووه‌م یاری پێشمه‌رگه له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه به 3 یاری بێ وه‌لاَم بۆ كوڕانی پێشمه‌رگه به كۆتاهات و هه‌رچی سێهه‌م یاری بوو دووباره پێشمه‌رگه سه‌رماندی كه بۆ ئه‌نجام یاری ده‌كات و به سێ یاری بێ وه‌لاَم له یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخانی برده‌وه .
به‌و ئه‌نجامانه‌ش پێشمه‌رگه له ئێستادا یه‌كێكه له تییپه‌كانی قۆناغی دووه‌م و كۆتایی كه بڕیاره یاریه‌كانی ئه‌و قۆناغه دووباره و له شاری سلێمانی ئه‌نجام بدرێت و 25 ی ئه‌يلول یارییه‌كانی ده‌ست پێده‌كه‌ن كه پاڵه‌وانی عێراقی تێدا دیاری ده‌كرێت .
جێگه‌ی باسه ده یانه له قۆناغی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی باكور به‌شداری كردووه و به هه‌مان شێوه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی باكور له كۆمه‌ڵه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشور ده یانه كێبڕكێی گه‌یشتن به قۆناغی كۆتایی ده‌كه‌ن كه له هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك پێنج یانه ده‌گاته ئه‌و قۆناغه‌ی كۆتای خوله‌كه .