پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بۆ هه‌میشه شاڕۆژ سه‌لاَح له یاد ناكات و هاوڕێكانی له تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كه یادی ده‌كه‌نه‌وه .
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 3 ی ئه‌یلولی 2020 و له پێش ده‌ست پێكی یه‌كه‌م یاری خۆیاندا ، تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به به‌ستنی شریتی ڕه‌ش و وه‌ستان بۆ ڕۆحی كاكه شاڕۆژ سه‌لاَح یادی ئه‌و یاریزانه تازه پێگه‌یشتووه پاڵه‌وانه‌یان كرده‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ، ڕێكه‌وت ڕه‌ووف ڕاهێنه‌ری ئه‌و یاریزانه له ئاستی پێَشكه‌وتوان ووتی ، وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ گیانی كاكه شاڕِۆژ كه یاریزانی تیپكه‌مان بوو له پێش ده‌ست پێكی یاریمان له خولی نایابی عێراق بۆ ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستاین و ڕێزمان له ئاست و توانای ئه‌و یاریزانه گرت كه یه‌كێك بوو له یاریزانه‌كانی تیپه‌كه‌مان ، هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێدا كه ئه‌وان بۆ هه‌میشه یادی شاڕۆژی دڵسۆز ده‌كه‌نه‌وه و هه‌میشه به ڕۆح له‌گه‌ڵی ده‌بن .
ئه‌مه‌و یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه هۆڵی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوو كرده ناوی شاڕۆی سه‌لاَحه ڕه‌ش و بۆ هه‌میشه وێنا و ناوی ئه‌و یاریزانه‌ی له یانه‌كه‌دا یه‌شته‌وه .