پێشمه‌رگه سپۆرت -
یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی عێراق كۆناغی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی باكور له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی شه‌هید ئه‌حمه‌دی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ده‌ستی پێكردوو له یه‌كه‌م ڕۆژی یارییه‌كانی ئه‌و قۆناغه‌شدا پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی سێ سه‌ركه‌وتنی یه‌ك له دوایی یه‌كیان مسۆگه‌ر كرد .
سه‌رله‌به‌یانی و كاتژمێر 10:00 به یارییه‌كی به‌هێز پێشمه‌رگه میوانداری له نه‌فت شیمال كردوو دوایی ململانێیه‌كی سه‌خت دواجار پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی ئه‌نجامی یارییه‌كه‌یان به 3 - 0 له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به كۆتاهێنا .
ئه‌مه‌و له دووه‌م یاری دا و كاتژمێر 4:00 ی ئێواره‌ی دووباره پێشمه‌رگه ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی دهۆك بونه‌وه و سیناریۆی یه‌كه‌م یارییان دووباره كرده‌وه و به 3 یاری بێ وه‌لاَم بردنه‌وه‌یان مسۆگه‌ر كرد .
هه‌رچی سێهه‌م یاری پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بوو له‌به‌رامبه‌ر ئاشتی هاوشاریان بوو كه تێیدا پێشمه‌رگه‌كان به سێ یاری بێ وه‌لاَم سێهه‌م سه‌ركه‌وتنیان مسۆگه‌ر كرد و به‌و ئه‌نجامانه‌ش پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی بونه تیپێكی دیاری قۆناغی یه‌كه‌م بۆ ململانێی یارییه‌كانی داهاتوو .