گونجاوترین كاتەكانی وەرزش بۆ توانەوەی چەوریی


ته‌ندروستی‌ - 

ئاماده‌كردنی‌ : گوڵزار فه‌ره‌ج

وەرزش  لە ھەموو كاتێكدا  بەسودە  بەڵام  ھەندێك  كات گونجاوترینە بۆ توانەوەیی  چەوریی ، توێژینەوە  نوێیەكان  دەریانخستووە   كەچون بۆ  ھۆڵی  وەرزش و  ڕۆشتن  بە  پێ  پێش نان  خواردنی  بەیانیان و  بە گەدەی  خاڵی  بە گوێرەی  ڕۆژنامەی   نیۆڕك  تایمز ،  زۆرێك  لە چەورییەكان  دەسوتێنت .


توێژەرە  بەلجیكییەكان گەیشتونەتە  ئەو دەرەنجامەی كە ئەنجامدانی  وەرزش لە نیوەروان و  دوای  نانی  بەیانیان لەگەڵ ئەنجامدانی وەرزش  لەپێش نان  خواردنی  بەیانیان  جیاوازیەكی  بەرچاوی  ھەیە لە ماوەی  شەش  ھەفتەدا  دەركەوت   ئەوانەی  بەشداریان  لەو  توێژینەوەیەدا  كردوە لەو كەسانەی  دوای  نانی  بەیانیان وەرزشییان  ئەنجامداوە  بەڕێژەیی  زیاتر  لە كیلۆیەك   كێشیان زیادی  كردوە ئەمە لەكاتێكدایە  ئەوانەی  پێش نانخواردنی  بەیانیان ھەمان  ئەو  وەرزشەیان ئەنجام داوە  زۆڕێك  لە چەوریی لەشیان  لەدەست  داوە ، پیتر ھیسبل مامۆستای مەڵبەندی توێژینەوەی  وەرزش و  تەندروستی لە زانكۆی لۆڤین لە بەلجیكا ئەوەی خستۆتە  روو كە وەرزش كردن  لە بەیانیانێكی  زودا ڕێگرە  لە  زیاد  بونی  كێش  ، ھەروەك  زۆڕێك  لەكێش  دادەبەزێنێت بەوتەی  پیتەر ھیسبل ستراتیجی  نمونەیی  بۆ ڕێگرتن  لە    لە زیاد بونی  كێش   بریتییە لە  ڕێكخستن  نێوان   سیستمی  خۆڕاكی تەندروست وھاوسنگ  لە پاڵ  شێوازیێكی  چالاكی  جەستەییدا   .



PM:08:31:03/09/2020




ئه‌م بابه‌ته 4262 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌