پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگادار بوون له ئاماده‌كارییه‌كانی تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كه ، ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 1 / 9 / 2020 و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ، به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به یاوه‌ری شێرزاد محه‌مه‌دی سكرتێر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی سه‌ردانی مه‌شق و ئاماده‌كارییه‌كانی تیپه‌كه‌ی كرد .
به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه له‌و سه‌ردانه‌ی دا دووپاتی كرده‌وه كه یانه‌كه‌یان پاڵپشتی ته‌واوی ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ر و یاریزانانی تیپی تۆپی سه‌رمێز ده‌بن و هیوایی بۆ خواستن كه له پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی عێراق دا ئه‌نجامی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنن .
ئه‌مه‌و به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه یانه‌ی پێشمه‌رگه هه‌رده‌م پاڵپشتی چینی وه‌رزشكارانه و ئه‌وه‌ش له پێناو سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌و پێش چوونی ئاستی وه‌رزشی .
دواتر هه‌ریه‌ك له سكرتێر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه هیوایی سه‌ركه‌وتنیان بۆ یاریزانانی تیپه‌كه خواست .
له كۆتایش هه‌ریه‌ك له ڕێكه‌وت ڕه‌وفی ڕاهێنه‌ر و یاریزانانی تیپه‌كه سوپاسی خۆیان ئاراسته‌ی جێگری سه‌رۆكی یانه و ته‌واوی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی كرد بۆ ئه‌و پاڵپشتییه به‌رده‌وامه‌ی ئه‌وان بۆ تیپه‌كه‌یان .