پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه دوا ئاماده‌كارییه‌كانی خۆی بۆ به‌شداری له یه‌كه‌م قۆناغی خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی عێراق دا كرد كه بڕیاره له ڕۆژانی 3 تا 5 ی 9 / 2020 و له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه بچێت .
تیپه‌كه پێك دێت له ( ڕێكه‌وت ڕه‌ووف ، ڕاهێنه‌ر ، هه‌ردی عه‌لادین ، سه‌یوان جمال ، به‌ختیار عه‌بدول باقی و مه‌به‌ست ڕه‌ووف ، یاریزانان ) و هه‌روه‌ك ئه‌و تیپه چاوی له نازناو كێبڕكێی به‌هێزی خوله‌كه‌یه له قۆناغه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌مدا تا یه‌كێك بن له تیمه‌كانی عێراق بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی ولاَتانی عه‌ره‌بی دا .
به ڤیدۆ : مه‌شقه‌كانی تیپه‌كه ببینه :