گرێبه‌ستی‌ ئامانجه‌كه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ تا 2025 نوێكرایه‌وه‌




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

به‌ شێوه‌یه‌كی‌ فه‌رمی‌ یانه‌ی‌ لازیۆ گرێبه‌ستی‌ چیرۆ ئیمۆبیلی‌ ئیتاڵی‌و هێرشبه‌ری‌ یانه‌كه‌ی‌ تا 2025 نوێكرده‌وه‌ .

له‌ ماوه‌ی‌ ڕابردوودا سه‌رچاوه‌كان بلاَویانكرده‌وه‌ كه‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ گرنگی‌ به‌ تواناكانی‌ ئیمۆبیلی‌ ده‌دات بۆ جێگه‌كه‌ی‌ لویس سوارێز 

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی‌ فه‌رمیدا یانه‌ی‌ لازیۆ ئاشكرای‌ كردووه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ ئیمۆبیلی‌ گه‌یشتونه‌ته‌ ڕێكه‌وتن وگرێبه‌سته‌كه‌یان تا 2025 بۆ نوێكردۆته‌وه‌ .

وه‌رزی‌ ڕابردوو ئیمۆبیلی‌ به‌ تۆماركردنی‌ 36 گۆڵ بووه‌ گۆڵكاری‌ خولی‌ ئیتاڵی‌ .



PM:04:08:31/08/2020




ئه‌م بابه‌ته 5449 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌