تهندروستی -
ئامادهكردنی : گوڵزار فهرهج
توێژینەوەیەكی ئەڵمانی ئاشكرای دەكات كە ترشی فۆلیك سودێكی زۆری ھەیە بۆ تەندروستی زۆر گرنگە بۆ بەھێز كردنی بڕبڕەكانی پشت و لە ئازاری پشت و لە ئازاری بڕبڕەكان كەم دەكاتەوە توێژینەوەكە پەیمانگای بەڕلین ئەنجامی داوە باسی لەترشی فۆلێك كردوە بۆ بڕبڕەكان .
توێژەرەوەكان باس لەترشی فۆلیك بۆ ژنانی دوگیان دهكات و داواشی لەو ژنانە كردوە كە بەنیازی دوگیان بونن چەند ھەفتەیەك پێش دوگیان بون دەرزی ترشی فۆلیك یاخود حەبەكەی بەكار بێنن ئەوەش ھیچ زیانێكی بۆ كۆڕپەلە نابێت تەنھا بۆ بەھێز كردنی بڕبڕەكانی پشتی ژنی دوگیان و كەمكردنەوەی ئازارە ،بەپێی توێژینەوەكەش خواردنی ئەو جۆرە خۆڕاكانە ، كە دەوڵەمەندن بە ترشی فۆلیك ، بە ھەمان شێوە سودێكی زۆری بۆ تەندروستی ھەیە ، دیارترین ئەو خۆراكانەش بریتین لە پاقلەمەنیەكان و چەرەس و مێوژ ھەرەھا سەوزەكان وەك كەلەرم و قەرنابیت و سپێناغ ، لەگەڵ میوەكان وەك ئەنەناس .