ته‌ندروستی -
ئاماده‌كردنی : گوڵزار فه‌ره‌ج
زۆرێك له ئێمه له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕ بوونی كات وا هه‌ست ده‌كه‌ین جه‌سته‌مان ماندووه و پێویستی به پشووه ، به‌لاَم پێچه‌وانه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه گه‌ر بمانه‌وێت ده‌رونێكی ئارام و جه‌سته‌یه‌كی ته‌ندروست و ڕێكمان هه‌بێت ده‌بێت گرنگی به ئه‌نجام دانی وه‌رزش بده‌ین .
ئه‌نجام دانی وه‌رزش و دانانی به‌رنامه‌ی ڕۆژانه بۆ وه‌رزش كردن له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه جه‌سته‌مان ڕێك و جوانه و له ڕووی ده‌رونیشه‌وه زۆر ئارام ده‌بین هه‌ربۆیه گرنگه یه‌كێك له‌و شتانه‌ی له ڕۆژانه‌دا گرنگی پێده‌ده‌ین ئه‌نجام دانی وه‌رزش بێت تا هه‌ست به ئارامی جه‌سته و ده‌رون بكه‌ین و جه‌سته‌یه‌كی ته‌ندروستمان هه‌بێت كه ناچار نه‌بین ڕوو له چاره سه‌ره پزیشكییه‌كان بكه‌ین .