مێسی‌ بڕیاری‌ كۆتایی دا




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

لیۆنێل مێسی‌ كۆتایی بڕیاری‌ كۆتاییدا كه‌ به‌شداری‌ ڕاهێنانه‌كانی‌ سبه‌ی‌ دووشه‌ممه‌ی‌ یانه‌كه‌ی‌ نه‌كات ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی‌ پشكنینی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنای‌ نه‌كرد .

ئه‌مڕۆ ته‌واوی‌ یاریزانانی‌یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ ئه‌نجامدانی‌ پشكنینی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا گه‌ڕانه‌وه‌ باره‌گای‌ یانه‌كه‌ و به‌لاَم مێسی‌ ئاماده‌ نه‌بوو .

ڕۆژنامه‌ی‌ ماركا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ مێسی‌  ئاماده‌ نه‌بووه‌ پشكنین ئه‌نجام بدات له‌ رێگه‌ی‌ پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ ئه‌مه‌ی‌ به‌ هاوڕێكانی‌ وتووه‌ وسبه‌ی‌ ئاماده‌یی ڕاهێنانه‌كان نابێت .

ئه‌م هه‌ڵوێسته‌شی‌ به‌ ته‌واوی‌ یاریزانه‌كه‌ی‌ له‌ رۆشتن له‌ یانه‌ كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌ نزیك كردۆته‌وه‌ .



PM:03:51:30/08/2020




ئه‌م بابه‌ته 6307 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌