تهندروستی -
ئامادهكردنی : گوڵزار فهرهج
چاندنی ددان بە سڕكردن « بەنج» جێگیر دەكڕێت كەسەكە لەباری ھۆشداری تەواویدایە بەھیچ شێوەیەك ھەست بە ئێش و ئازار ناكات .
چاندنی ددان بریتیە لە برغویەك لە شێوەی ڕەگی دداندایە ، لەمادەی تایتانێۆم دروست دەكڕێت ، ئەم مادەیە زۆر گونجاوە لەگەڵ خانە و شانانەكانی لەشی مڕۆڤ ئەم ڕەگە شێوە « root form» لە ناو ئێسكی شەویلاگ دادەنڕێت بە نەشتەرگەڕییەكی بچوك بەبێ ئازار .
دەكڕێت ددانێك یان دوان یان ھەموو ددانەكانی شەویلاگ بچێنڕیتەوە ، یاخود بەلایەنی كەم دوو ددان بچێنڕێتەوە و تاقمی لەسەر جێگیر بكڕێت ، لایەنە باشەكانی چاندنی ددان .
بێ ئەوەی دەستكاری ددانە ساغەكانی ئەم لاو ئەولای بكڕێت ھەروەكو جۆری لێنانەوەی ددانی جێگیڕ دوو دان دەنڕێن و بچوك دەكڕێنەوە ، بۆ ئەوەی ددانێك لێبنڕێتەوە واتە دوو ددان دەكڕێنە قوڕبانی بۆ لێك نانەوەی ددانێك .
چاندنەوەی ددان دەبێتە ھۆی پاراستنی ئێسكی شەویلاگ لە پوكانەوە و داخوران، ئاسانكاری بۆ شوشتن پاك و خاوێن ڕاگڕتن بەكار ھێنانی داوی ددان .