هه‌رێز جه‌مال
پرسیارگه‌لێكی زۆر هه‌یه ، بۆ وه‌رزش له كوردستان رۆژی به‌م رۆژه گه‌یشت و نه‌نگی نییه كه بگوترێت له‌م ساته‌ی ئه‌م دێرانه ده‌نووسم له ترپكی بێ ئه‌رزش كردندایه‌و هیچ ساتێك نه‌بووه له‌م چه‌ند ساڵانه‌ی رابردوو وه‌ها وه‌ها وه‌رزش و به‌رێوه‌بردنه‌كه‌ی لاواز و كڵۆڵ بووبێت .
چه‌ندین ساڵه بۆڵه‌بۆڵێكی زۆر له نێو كایه‌ی وه‌رزشكاران و به ناوئه‌كادییمیه‌كان هه‌یه ، كه هۆكاری ئه‌م كێشانه‌و بێ بایه‌خی وه‌رزش ئه‌وا سیاسیه‌كان و حزبه‌كانن كه وه‌رزشیان بێ ئه‌هه‌میه‌ت و بێ ئه‌رزش كردووه‌و نه‌بوونی یاسایه‌ك له‌و لاوه بوه‌ستێ كه چه‌ندین ساڵه به هه‌ر هه‌موویان نه‌یاتوانی چوار دێر بنووسن و بینرێنه په‌رله‌مان.
من ده‌پرسم باشه بۆچی ده‌ستی سیاسیه‌كان و حزبه‌كان له وه‌رزش بێته ده‌ر، بێزه‌حمه‌ت چه‌ند یانه هه‌یه له عێراق و ته‌نانه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستیش یه‌كانگیر نه‌بێت به حزب و سیاسیه‌كانه‌وه به‌كارهێنرابن بۆ یارمه‌تیدانیان ، بێزه‌حمه‌ت ده‌پرسم بۆ هه‌موو تانه‌و ته‌شه‌ره‌كه ده‌بێت له دوو حزبه باڵاده‌سته‌كه‌ی كوردستان بێت ، تۆ ده‌زانی برایانی یه‌كگرتوو كاتێك تیپی وه‌رزشیان هه‌بوو له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌نگیان كۆده‌كرده‌وه كه‌م كه‌س هه‌بوو له‌و تاكتیكه گه‌وره‌یه تێ بگات ، نه‌خێر راستییه‌كی تاڵ هه‌یه‌و هه‌موو لایه‌م ده‌زانێت و خۆی گێل ده‌كات هەموو حزبەکان دەستیان لە وەرزش هەیە ، بە گۆڕان و یەکگرتوو بزووتنەوەو حسک و شوعیشەوە، گۆران له رایه‌ڵه‌وه سوێی بۆته‌وه بۆ پۆستێك و ئه‌ندامی باڵای حزبه‌كه‌یان یانه‌یه‌كی زل و زه‌به‌لاحی به‌ده‌سته‌وه‌یه ، برایانی یه‌كگرتووش له ناو مه‌ڵبه‌نده‌وه سه‌رۆكی یانه‌كانیان ده‌نێرن و ئه‌وانی تریش هه‌ر به راست و چه‌پ یانه‌كی خۆیان هه‌یه .
ئەزموون گەلێک هەیە له كوردستان کە هەر یانەیەک کەسێکی حزبی لە پشت نەبێت دەیمە دەستی بە سواڵ و کڕوزانەوە کردووە ، له‌م ساڵانه‌ی رابردوو به ته‌حه‌داوه سیاسی هه‌بووه به راست و چه‌پ یارمه‌تی و هاوكاری سه‌دان یانه‌و وه‌رزشكاری داوه ، سوێند ده‌خۆم ئه‌و هاوكارییانه نه‌بوایه ئێسته یانه به ده‌گمه‌ن مابوو ، ده‌یان جار ئه‌و خوله زلانه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێ كوردستان و خوله‌كانی لیژنه‌ی ئۆلۆمپیی به هاوكاری پاره‌ی حزب و سیاسیه‌كان نه‌بوایه ده‌مێك بوو كۆتایی هاتبوو فاتیحه‌ی له‌سه‌ر درا بوو ، ئیتر بۆ ئه‌وان بكرێنه ده‌ره‌وه له كایه‌ی وه‌رزشی .
زۆرینه‌ی سه‌رنجم داوه ئه‌و تانه‌و توانج و ره‌خنانه‌ی ده‌گیرێن به ناو پڕۆفیسۆرو ئەکادیمییەکانن ، كه نازانم ئه‌مانه چه‌ندین ساڵه هاوار ده‌كه‌ن و كه‌چی خۆشیان له ئه‌رزی واقع یه‌كیان نه‌بووه به دوو ، ئه‌وه بۆ خۆتان گێل ده‌كه‌ن لە سەدا نەوەی ئه‌وانه بە تەسکیەی حزب بڕوانامە وەردەگرن ، دکتۆری وا هەیە هەر خەریکی قسەی زلە دەستی حزب بێتە دەر کەچی خۆی کادری مەڵبەندو لق و مەکۆیە .
تێكه‌ڵه‌یه‌ك هه‌یه كه رۆژی وه‌رزشی به‌م رۆژه گه‌یاند ، ئه‌وه‌ش درۆ‌و دوو ڕووی ئه‌وانه‌ی پۆستی وه‌رزشیان هه‌یه‌و چه‌واشه‌كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی پشتیان پێ ده‌به‌ستن ، به‌داخه‌وه ئیتر ده‌بێت هه‌موو ئه‌و كه‌سانه رووی راسته‌قینه‌یان بناسێرێنت ، كه ته‌نیاو ته‌نیا گۆڵكردنیان پڕ كردنی گیرفانیان بوو له‌سه‌ر حسابی ئه‌و وه‌رزشكارانه‌ی ئێسته یه‌ك ٢٥٠ له گیرفانیان نییه، ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووه رووی ئه‌وانه ره‌ش بكرێت كه له سه‌ره‌وه روویه‌كن و له ژێره‌وه روویه‌كی تر و خۆیان به ناوی سیاسیه‌كان هه‌ڵواسیوه كه له كاتێكدا ئه‌وان حسابیان بۆ ناكه‌ن ، وه‌رزش به كۆر‌و قسه‌و ئه‌ملاو ئه‌ولا چاره‌سه‌ر نابن ، ئه‌وه‌ی رۆژی به‌م رۆژه گه‌یاند وه‌رزشكاران خۆیان بوون كه ئه‌و په‌نده‌یان برده سه‌ر كه ده‌ڵێت درۆ بكه ، درۆ بكه ، درۆ بكه تاوه‌كو بروات پێ ده‌كه‌ن .
تا ساحێبی ئه‌و لیژنه‌ی ئۆلۆمپیه‌ش بن كه دین و ئیمانیان سه‌یاره‌و معاشی ملیۆنی حكومه‌ته هه‌رگیز به ته‌مای باشبوون مه‌بن .