پێشمه‌رگه سپۆرت -
گوڵزار فه‌ره‌ج :
یانەی زەورای عێراقی ڕایگه‌یاند كە لیستی یاریزانەكانی داخست بەشێوەیەكی كۆتایی بە بونی ٢٥ یاریزان و گرێبه‌ست كردن له‌گه‌ڵ یاندا .
عه‌بدول ڕه‌حمان ڕه‌شید ئەندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانەی زەورا ووتی : مەشقی یانەكە لە ئێستادا بەردەوامە بە شێوەی تاك و له ژێر ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان كه چاودێَری ڕەوشەكه دەكڕێت ، رونیشی كردەوە ئیدارەی یانەكه گرێبەستی 18 یاریزانی یانه‌كه‌ی تازه‌كردۆته‌وه و وه دووباره ئیداره‌ی یانه متمانه‌ی ته‌واوی داوه‌ته باسم قاسمی ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه‌یان كه پارساڵ نوێنه‌رایه‌تی تیپه‌كه‌ی كردبوو .
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه له ژێر چاودێی ڕاهێنه‌ر یاریزانان و ده‌سته‌ی هونه‌ری دیاری كراوه و ئه‌وه‌ش له پێناو ئه‌وه‌ی یانه‌ی زه‌ورا له‌م وه‌رزه‌دا بتوانێت ڕكابه‌ری به‌هێز بكات و ئه‌نجامی زۆر باش به‌ده‌ست بهێنێت .
دواجار ووتی ، چاوه‌ڕوانی ئاماژه‌ی سه‌وزی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستین بۆ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی مه‌شقی به كۆمه‌ڵه و ئاماده‌كاری پێویست بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایابی یانه‌كانی عێراق .