هه‌واڵ - وێنه‌ : فێرگه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ خه‌لاَت كران




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

پاش به‌شداریكردنیان له‌ ڤیستیڤاڵی‌ فێرگه‌ی‌ مه‌وله‌ی‌ كه‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ و له‌سه‌ر یاریگه‌ی‌ چیا یاریه‌كانی‌ ئه‌نجام دران فێرگه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ خه‌لاَت كرا .

مه‌راسیمی‌ دابه‌ش كردنی‌ خه‌لاَته‌كان به‌ ئاماده‌بوونی‌ سكرتێری‌ فێرگه‌كانی‌ سلێمانی‌  و چه‌ند كه‌سایه‌تی‌ یه‌كی‌ وه‌رزشی‌ بوو تێیداو جگه‌له‌ به‌خشنی‌ خه‌لاَت به‌ یاریزانانی‌ فێرگه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ خه‌لاَتی‌ تایبه‌ت پێشكه‌ش به‌ ڕێباز سديق ڕاهێنه‌ری‌ فێرگه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ كرا .

فێرگه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ مێژووی‌ دروست بوونی‌ تا ئه‌مڕۆ به‌شداری‌ له‌ زۆرێك له‌ خول و چالاكییه‌كان كردووه‌ و ئه‌نجامی‌ به‌رچاوی‌ هه‌بووه‌ جگه‌له‌وه‌ی‌ چه‌ندان یاریزانی‌ ئه‌و فێرگه‌یه‌ش گه‌یشتونه‌ته‌ ئاسته‌كانی‌ تازه‌پێگه‌یشتوان و لاوان و پێَشكه‌وتوان .




PM:03:28:28/08/2020




ئه‌م بابه‌ته 1393 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌