پێشمهرگه سپۆرت -
پێگەی فەرمی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا یوفا رایگەیاند كە كرستیانۆڕۆناڵدۆی ئەستێرەی یۆڤانتۆس بۆتە براوەی جوانترین گۆڵی خولی یانە پاڵەوانەكان و خەڵاتەكەی بردۆتەوە بەو گۆڵەكەی كە لە تۆڕی گۆڵی یانەی لیۆن تۆماری كرد لە قۆناغی چارەكی كۆتاییدا.
پێگەكە باس لەوەش دەكات كە ڕۆناڵدۆ سەركەوتنی بەسەر سوارێز و لاوتارۆ مارتینێز و چەندین یاریزانی تر بەدەستهێناوە و زۆرترین دەنگی بردۆتەوە .
پێگەی كاڵچیۆ میركاتۆ دەڵێت: مارسیل سابیستەری یاریزانی لایبزیك پلەی دووەمی بەدەستهێناوە بەو گۆڵە كە لە زینت تۆماری كرد و كوادرادۆی یاریزانی یۆڤانتۆس پلەی سێیەمی بەدستهێناوە بەو گۆڵە كە لە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید تۆماری كرد .