پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی بایرن میونخ بۆ شه‌شه‌مین جار له مێژوودا بووه پاڵه‌وانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا پاش بردنه‌وه‌ی له یانه‌ی پاریس سانجێرمان به گۆڵێكی بێ وه‌لاَم .
له یاری كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا هه‌ردوو یانه‌ی بایرن میونخ و پاریس سانجێرمان ڕووبه‌ڕوو یه‌كتر بونه‌وه . تایمی یه‌كه‌می یارییه‌كه بێ گۆڵ وبه خاوێنی كۆتایی هات .
له تایمی دووه‌مدا و له‌خوله‌كی 59 كومان تاكه گۆڵه‌كه‌ی بایرن میونخی تۆماركرد و یارییه‌كه‌ش هه‌ر به‌و تاكه گۆڵه كۆتاییهات .
به‌و بردنه‌وه‌یه بایرن میونخ بووه خاوه‌نی شه‌شه‌مین نازناوی جامه‌كه و یانه‌ی پاریس سانجێرمانیش كه بۆیه‌كه‌مجار بوو بگاته یاری كۆتایی شكستی هێنا له بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه .