پێشمهرگه سپۆرت -
بەمەبەستی بەشداریکردن لە یاریەکانی پاڵاوتنی خولی پلە دووی عێراق ،یانەی وەرزشی بابان یٔامادەکاری دەکات بۆ بەشداریکردن لهو خوله .
دوای کۆبونەوەی سەرۆکی یانە و یٔەندامان و دەستەی کارگێری بریار درا لەوەی کە تیپی پێشکەوتوانی یانە دەست بکات بە یٔامادەکاری و رێکخستنەوەی تیپ بەمەبەستی بەشداری کردن لە پالاوتنەکانی خولی پلە دووی یانهكانی عێراق تیپی پێشکەوتوانی یانەی وەرزشێ بابان بە سەرپەرشتی راھێنەر (فریاد یٔەبوبکر) رۆژانە و لە یاریگای سەرەکی یانە مەشق وراھێنان و یٔامادەکری چر دەکەن بۆ یٔەوەی تیپێکی تۆکمە و بەھێز دروست بکەن و رکابەرێکی بەھێز بن لەیەکەم بەشداریکردنیان لە خول و پالەوانێتیەکان مەبەست لەبەشداریکردنی یانهكهش لە خولەکە بەدەست ھێنانی یٔەنجامێکی باش و دلخۆشکەرەیە بۆ شاری سلێمانی
ئهمهو تیپهكه له رۆژانی شەممە و دوو شەممان و چوار شەممان راھێنانیان ئهنجام دهدهن و یاریگهی یانهكهش كه دهكهوێته سەرو گردی مامە یارە تهواوی ئهو ئامادهكاریانهی لێئهنجام دهدهن .
ههروهك ستافی مهشقی پێك دێن له (فریاد ئەبوبەکر و فریاد عەلی یاریدەدەری ) و ئامانجی بەشداریکردنیان سەرکەوتنە بۆ خولی پلە یەکی عێراق و بەدەست ھێنانی ئەنجامێکی باشە .
جێگهی ئاماژه پێكردنه یانهی وهرزشی بابان ماوەی سالێکە دامەزراوە و پێشتریش چەندین سال تیپی میللی بوە و چەندین یاریزانی پێگەیاندووە و خستوێتییه خزمەتی یانەکانی کوردستان وە لەسەر ئاستی تیپە میللیەکانیش ھەمیشە لە تیپە بەھێزەکان بووە و لە ئێستاشدا بە کۆمەلێک یاریزانی لاوەوە بەشداری پالاوتنەکانی خولی پلە دووی عێراق دەکات.
ڕاگهیاندنی یانهی بابان