گوڵزار فهرهج -
ھەموو لایەكمان ئاگادارین كە پەتای كۆڕۆنا ھەموو جیھان بە تایبەتیش وەرزشی پەك خست و بەھەوڵی وەرزشەوانان و ڕاھێنەڕان و ئارەزوو مەندانی وەرزش دووبارە توانی بچێتەوە سەر ڕەوتی خۆی و زیندوو بكڕێتەوە ، ھەرچهن ھەندێ لە یاریگاكان بەبێ ئامادە بوونی ھاندەران بەچۆڵی یاڕییەكان بەڕێوە دەبەن و چەند پاڵەوانیتیەكی جیھانیش كە تازە خەریكە دەست پێ دەكەنەوە یان بەم نزیكانە دەست پێ دەكەنەوە ههروهها دهبێت به یاریگهی چۆڵهوه تا دۆزینهوهی ڤاكسینهكه بۆ بنهبڕكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا یارییهكانی بهڕێوه ببرێت .
فۆڕمۆلا وەنیش ھاندەری نیە ، پاڵەوانیەتی ئۆتۆمبێلی فۆڕمۆلاوەنیش دەستی پێ كردەوە ئەمیش وەك پاڵەوانیەتیەكی وەرزش بەھۆی بڵاو بونەوەی پەتای كۆرۆناوه بەبێ ئامادە بوانی ھاندهران سێ قۆناغ لە پێش بڕكێكانی بەڕێوە چوو ، جیاواز لەساڵانی ڕابردوو ئەم ساڵ لە دەروازەی حەلەبەی ڕید بۆڵ ڕینگەوە لە نەمسا پاڵەوانیەتیهكە دەستی پێ كرد بەپێی وەرزی دانڕاو بۆ 2020 ی ئەم پاڵەوانیەتیە ، دەبوو لە ئوستوڕالیا و لەمانگی ئازاری ڕابردوو بكرایە بهلاَم پەتای كۆڕۆنا ئەم پاڵەوانیتیەشی پەك خست و تا ئەم مانگە دوای خست .
خەڵاتی مەزنی نەمسا : وڵاتی نەمسا لەبنەڕەتدا دەبوو قۆناغی دەیەمی پاڵەوانیەتیەكەی تێدا ئەنجام بدڕایە ئەویش دوا كەوت و قۆناغەكانی یەكەم دووەمی كراو سێھەمیشی لە ھەنگاریا ئەنجام دڕا بۆئەوەی پاڵەوانیەتیەكان لەوە زیاتر دوا نەكەون ڕیكخەرانی پاڵەوانیەتیەكان بڕیاڕیان داوە ھەرچی چۆنێك بووە لەم مانگی ئابەدا بكڕێن و قۆناغەكانی تڕیش بەسەر مانگەكانی تردا دابەش بكڕێن و مانگی نۆڤەمبەری ئایندە كۆتایی پێ بێت : بەرنامەی دانراو بەم جۆڕەیە ، نۆزدە قۆناغ دەبوایە لەم مانگەوە ھەتا مانگی نۆڤەمبەری ئایندە بكڕانایە ، ھەرپێنج قۆناغی سەنگافورە و ئەمەریكا و ژاپۆن ،مەكسیك و بەرازیل كانسڵ كراون ،
شەش قۆناغیش تائێستا كڕاون ،كەدوانیان لە نەمساو یەكێك لە ھەنگاریاو دوانی تریش لە بەریتانیاو شەشەمیش لە ئیسپانیا دەبێت .
بەھیوای لەناو چونی پەتای كۆڕۆنا و بەردەوامی دان بە یاری و پاڵەوانیەتییە ناخۆو جیھانییەكان.