پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه له ئاماده‌كاری بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتیه‌كانی داهاتووی كوردستان و عێراق و له‌و نێوه‌نده‌شدا تیپه‌كه له ئێستادا و زیاتر گرنگی به ئاستی كچان ده‌دات ، ئه‌مه‌و جگه‌له‌وه‌ی فێرگه‌یه‌كی بۆ هه‌ردوو ئاسته‌كانی كوڕان و كچان دامه‌زراندووه .
سه‌باره‌ت به‌و ئاماده‌كاریانه‌ی تیپه‌كه و پلانی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ران نزار ئه‌كره‌م سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ری تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌كه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، پاش ئه‌وه‌ی به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و باری ته‌ندروستی ولاَت نه‌مان توانی به‌رده‌وام بین له مانه‌وه‌ی تیپه‌كه ، به‌لاَم به سوپاسه‌وه ده‌سته‌ی كارگێڕی بۆ هێشتنه‌وه‌ی ناوی تیپه‌كه و به زیندوو هێشتنه‌وه‌ی ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وته‌كان سێ كه‌سی وه‌ك سه‌رپه‌شتیار و ڕاهێنه‌ر دیاری كرد كه به‌نده و خاتوو شه‌مام سه‌مه‌د و كاكه ڕه‌نجده‌ر قادرن بۆ سه‌رپه‌رشتی و ئه‌نجام دانی یه‌كه مه‌شقییه‌كان به تیپه‌كه .
نزار ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له ئێستادا پلانی جێگیریان هه‌یه‌و ده‌یانه‌وێت بۆ سالاَنی داهاتوو نه‌وه‌یه‌كی نمونه‌یی له یاریزانی ئاسته‌كان بۆ تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌كه دروست بكه‌ن ئه‌وه‌ش به دروست بوونی ئه‌و فێرگه‌یه‌ی بڕیاری لێدراوه و له ئێستادا ناوی یاریزانان تۆمار ده‌كرێت .
پاشان خاتوو شه‌مام سه‌مه‌د كه له ڕابردوو یه‌كێك بوو له یاریزانه دیاره‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ڕِونكردنه‌وه‌ی زیاتری دا‌و ووتی ، ده‌مه‌وێت سوپاسی یانه‌كه‌مان بكه‌م كه هه‌رده‌م وه‌ك پاڵپشتی یه‌كه‌می تیپه‌كه‌مان بووه و هاوكات و پاش دووباره دانانه‌وه‌ی تیپێكی نوێ له پلانی ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌رانه له ئێستادا زیاتر كار له‌سه‌ر ئه‌نجامی تاك و شكاندنی ژماره‌ی پێوانه‌ی بكه‌ین ، هه‌روه‌ك خاتوو شه‌مام ئاماژه‌ی پێدا كه له ئێستادا و به شێوه‌یه‌كی چڕ و به‌رده‌وام هه‌فته‌ی شه‌ش ڕۆژ مه‌شق و ئاماده‌كاری بۆ پاڵه‌وانێتی عێراق ده‌كه‌ن كه بڕیاره له داهاتوو پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌ڕێوه بچێت و شاری به‌غداد میوانداری له‌و پاڵه‌وانێتیه ده‌كات .
سه‌باره‌ت به ئاستی یاریزانان سه‌مه‌دی ڕاهێنه‌ر ووتی ، له ئێستادا له‌سه‌ر ئاسته‌كانی تازه‌پێگه‌یشتوان و لاوان و پێشكه‌وتوان یاریزانی زۆر باشمان هه‌یه‌و ده‌مانه‌وێت له یارییه جۆراو جۆره‌كان ئه‌نجامی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنین .
شه‌مام سه‌مه‌د ناوی یاریزانان و جۆری یاریه‌كانیانی ئاشكرا كردوو ووتی تیپه‌كه‌مان له‌م یاریزانانه پێك دێن :
یاریزانانی پێشکەوتووان:
۱-ئامال خزر یاریزانی ماوە درێژەکان و خاوەنی ڕیکۆردی عێراقی لەیاری ماراسۆندا.
۲-ئەڤین سەعید پاڵەوانی یارییە خێرا و ماوەکورتەکان و یاریزانی هەڵبژادەی عێراق.
۳-چاوان بەهادین کچە پاڵەوانەکەی پێشمەرگە لەیاری سێباز و یەکبازدا و خاوەن ژمارەی پێوانەی کوردستان.
٤-مریەم عبدالحمید کچە بەرزفڕ و پاڵەوانەکەی عێراق لەیارییەکانی بازی بەرز و سێباز و یەکباز و خاوەن ژماڕەی پێوانەی عێراق و میدالی ئاڵتونی عەرەبی لەیاری بازی بەرزدا.
٥- فاتمە عەزیز کچە سپ هاوێژە بەتواناکەی یانەی پێشمەرگە و خاوەنی پلەی سێیەمی عێراق کە چاوەڕوانی داهاتویەکی گەشی لێدەکرێت.
٦-نەورۆ ئه‌حمه‌د کچە فڕیوەکەی یانەی پێشمەرگە و خاوەنی پلەی دووەمی لە یاری سێبازدا کە بەهۆی تەمەنی چاوەڕوانی داهاتوویەکی گەشی لێدەکرێت .
ئاستی لاوان:
١- ئاسیا عەزیز پاڵەوانی عێراق و کوردستان لەهەڵدانی ڕمدا و خاوەنی ژمارەی پێوانەی عێراق و کوردستان لە هەڵدانی ئه‌و جۆره یاریه‌دا .
۲-نێرگز ئه‌حمه‌د کچە ساپ هاوێژ و تەمەن منداڵەکەی یانە کە چاوەڕوانی داهاتویەکی گەشی لێدەکرێت.
۳- بەهار ئه‌حمه‌د کچە پاڵەوانەکەی پێشمەرگە لەهەردوو یاری سێباز و هەڵدانی ڕم و خاوەنی پلەی یەکەمی لەئاستی عێراق و کوردستان کە داهاتویەکی گەش چاوەڕوانێتی.
ئاستی تازە پێگەشتووان:
۱-دییە نزار کچە خێراکەی یانەی پێشەرگە و خاوەنی پلەی یەکەمی ئاستی کوردستان و عێراق لەیاری ۱۰۰م و بازی بەرزدا.
۲-هۆنیا عمر کچە قورسایی هاوێژ کە خاوەنی پلەی یەکەمی کوردستان و عێراقە لەهەڵدانی قورساییدا.
۳- ئیلاف ئاراس منداڵترین کچی یانەی پێشمەرگە و خاوەنی پلەی سێیەمی عێراق و چاوەڕوانی باشترین ئەنجامی لێدەکرێت و داهاتووی گه‌شی له یاریه‌كه‌ی هه‌یه .
ماوه‌ته‌وه بڵێن تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له مێژوی ئه‌نجامه‌كانی دا خاوه‌ن زیاتر له 17 نازناوی كچانه له‌سه‌ر ئاستی عێراق و جگه‌له‌وه‌ی له پاڵه‌وانێتیه‌كانی كوردستان دا نازناوه‌كانی له‌ده‌ست نه‌داوه .