بەبرسێتی مەلە بكەین یان بە تێری ؟



ته‌ندروستی‌ - 

ئاماده‌كردنی‌ : گوڵزار فه‌ره‌ج

پسپۆڕانی پزیشكی وەرزشی ئەڵمانی دەڵێن  باشترە  كاتی  وەرزش كردن نەبرسی  بیت  نەگەدەت پڕ بێت، بەگوتەی ئەوان  پڕ بونی گەدە باڕێكی نەخوازراوە بۆ مەلە كردن چونكە لە كاتی مەلە كردندا بەشێوەی نەخوازراو  ئاو قوت دەدڕێت ئەوەش ھانی ڕشانەوەو ھێڵنجدان  و تێكچوونی پڕۆسەی  ھەرس دەدات ھەروەھا لە كاتی  زۆر خۆڕیدا  بڕێكی زۆری خوین  لە جەستەدا  ئاراستەی  خۆی دەگۆڕێ بەرەو گەدە ئەوەش بڕی  خوێنی  بۆ مێشك و بەشەكانی دیكەی  لەش كەم دەكاتەوەو  دەبێتە ھۆی ھەستكردن  بە گێژبون  و كەمی توانا و ئارەزووی  مەلەكردن  ، جگە لەوەش له‌ كاتی‌ مەلەكردندا ئاوەكە فشاڕێكی بەھێز  دەخاتە  سەر دیواری  سكمان بەوەش كاتێك گەدە پڕ دەبێت كەسەكە زۆرتر  ھەست  بە فشاری  سەر گەدە دەكات و ھەستێكی  ناخۆش  دروست  دەكات پسپۆرە ئەڵمانییەكان دەڵێن  كاتێك مەلە  بكەن  كە خواردن  لە گەدەوە بە ئاراستەی  ڕیخۆڵەكان جوڵابێ ،ھەرچی برسییەتی  زۆڕیشە دیسان نەخوازراوە بۆ مەلە كردن  بەتایبەت  بۆ مناڵان چونكە كاتی  برسیەتی  زۆر ، ئاستی  شەكری  خوێن دادەبەزێ  وئەگەری  بورانەوە نقومبوون  زیاد دەكات.


PM:03:33:21/08/2020




ئه‌م بابه‌ته 4120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌