فەرەنسا و یاری رەكبی




گوڵزار فه‌ره‌ج - 

لەسەدەی‌ نۆزدەیەمدا یاری « رەكبی » یاریەكی جەماوەری فەرەنسیەكان بوو بەڵام لە دوای زۆر  سەردانی كردنی  تیپەكانی تۆپی  پێی ئینگلتەرا بۆ فەرەنسا ئەم یارییە ھەست و نەستی فەرەنسییەكانی   بۆ خۆی  ڕاكێشا  و پاشان  وەك وڵاتانی كیشوەرەكەیان ھەستان بە دامەزراندنی  چەند یانەیەك ، یانەكانی« وایت ڕیڤەرز  و جۆردۆن فڕەنسیە »     بەیانە   یەكەمەكان  دەژمێردڕێت لە  فەرەنسادا وەھەروەھا  یاری تۆپی پێ  لە ساڵی  ١٨٩٢      بە جموجۆڵی  سەرەكی یانەكان دائەنڕێت دواتر  ھەر زوو یاری   تۆپی  پێ  شوێنی  یاڕی رەكبی   گرتەوە بەتایبەتی لە ناوچەكانی باكوری فەرەنسا نزیك  ئینگلتەرا دوای ئەوە  چەند پاڵەوانیەتییه‌كی  تۆپی پێ لە ناوچە  جیا  جیاكانی  فەرەنسادا  ڕیكخڕا  و  لەساڵی   ١٩١٨  , یەكێتی تۆپی پێی  فەرەنسا  دامەزرا  ھەر لەھەمان ساڵدا ، پاڵەوانییەتی جامی فەرەنسا بەبەشداری ھەموو یانەی  شوێنە  جیا جیاكانی  ئه‌و ولاَته‌  ساز كڕا ، یانەی " ئۆڵۆمپیك پانتان "  بووە یەكەمی پاڵەوانی پاڵەوانییەتیه‌كە ، ئەگەر ئینگلتەرا  شانازی بەوەوە بكەن  ، كە خاوەنی  تۆپی پێی  نوێن ،  ئەوا فەرەنسیەكان شانازی بەوەوە  دەكەن  كە زۆربەی  ھەرە زۆڕی  پالەوانیەتییە دیارەكانی جیھان لە وڵاتی  ئەواندا  لە دایك بووە .

واتە وڵاتی فەرەنسا  لانكەی  لە دایك بونی  زۆر لە پاڵەوانییەتییە جیھانیەكانەو  بەتایبەتی  یاریەكانی  جامی  جیھانی ، ئەویش لەسەر  دەستی  فەیلەسوفی   سەردەمی  خۆی  بەڕێز پاڕیزەڕ  «جۆڵ ڕیمیە » ، فەرەنسا بەشێوەیەكی دیارو  دروست  ، بیڕۆكەی  سێ پاڵەوانێتی جیھانی گەورەیان ھەبووە ،   جامی نەتەوەكانی  ئەوروپا ،پالەوانیەتی  جامی جیھانی ، جامی یانە پالەوانەكانی  ئەوروپا ،   كەلە ئێستادا   ھەر سێ خولەكە  بە ھێزترین  و دیارترین  پاڵەوانیەتی  جیھانن  ، گەر فەرەنسیەكان  لەسەردەمی  جەنگی  جیھانی  یەكەم و دوھەمدا ، بیڕۆكەی لەو  جۆڕەیان  ھەبوبێت  ئەوا دەبێێ خاوەنی  ھەلبژاردەیەكی  دیارو  بەھێزیش بن  كەلە ڕاستیدا  ھەر  وایشن .



PM:04:10:20/08/2020




ئه‌م بابه‌ته 2202 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌