پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی سه‌رمێزی مندالاَنی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامن له سه‌ر مه‌شق و ئاماده‌كاری و پاش ئه‌وه‌ی یه‌كێك له یاریزانه پاڵه‌وانه‌كانیان له ده‌ست دا دووباره و ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه بۆ ڕۆحی پاكی ئه‌و یاریزانه‌یان كه جێی هێشتن مندالاَنی له هۆڵی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كه كۆكرده‌وه تا بتوانن دووباره ئاماده‌كاری پێویست بكه‌ن بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتیه‌كانی شاری سلێمانی و كوردستان و عێراق .
سه‌باره‌ت به ئاماده‌كاری تیپه‌كه‌شیان هه‌ردی ئه‌حمه‌دی ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی سه‌رمێزی مندالاَنی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، له مێژووی دامه‌زراندنی یانه‌ی پێشمه‌رگه تا ئه‌مڕۆ تیپی مندالاَن ، تیپێكی به‌هێز بوون و چه‌ندان نازناویان له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق و شاری سلێمانی به‌ده‌ست هێناوه .
هه‌روه‌ك ئه‌و ڕاهێنه‌ره ئاماژه‌ی پێدا كه ئه‌وان هۆڵه‌كه‌یان به ناوی كاكه شاڕۆ ناو ناوه و له‌سه‌ر ڕێچكه‌ی ئه‌و یاریزانه پاڵه‌وانه‌یان به‌رده‌وام ده‌بن و سه‌رجه‌م یاریزانان مه‌شق و ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن تا دووباره بتوانن له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌نجامانه به‌رده‌وام بن كه له سالاَنی ڕابردوو به‌ده‌ستیان هێناوه .
سه‌باره‌ت به ئاستی تیپه‌كان ئه‌حمه‌دی ڕاهێنه‌ری مندالاَنی پێشمه‌رگه ووتی ، تیپه‌كانی بێچوه شێران و خونچه‌كان له ئێستادا به‌رده‌وام مه‌شق و ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن كه چه‌ندین پاڵه‌وانی ئاست به‌رزی تێیدایه و له‌وانه‌ش ( شاكۆ شۆڕش ، پاڵَه‌وانی شاری سلێمانی و ئاریا به‌لێن كه یه‌كێكه له یاریزانه ژماره قورسه‌كانی یاریه‌كه ) .
ناوبراو ووتیشی ، له‌سه‌ر ئاستی خونچه‌كان دووباره‌و جگه‌له‌وه دوو یاریزانه‌ی ئاماژه‌مان پێدا كه یاری بۆ ئاستی خونچه‌كانیش ده‌كه‌ن و پاڵه‌وانی گۆڕه‌قانی یاریه‌كه‌ن هه‌ریه‌ك له یاریزانان ( باران سۆران ، ئارین به‌لێن و نه‌سیم نه‌هرۆ كه ته‌مه‌نی 8 ساڵه‌و یه‌كێكه له یاریزانه بچوكه‌كانی كوردستان ) تیپێكی تۆكمه‌ی ئه‌و ئاسته‌مان بۆ پێك دێنن و داهاتوویه‌كی گه‌شیان لێ چاوه‌ڕان ده‌كه‌ین .
دواجار هه‌ردی ئه‌حمه‌د سوپاسی یانه‌كه‌یانی كرد كه پاڵپشتی تیپی مندالاَنی تۆپی سه‌رمێز ده‌كه‌ن و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ یاریزانه‌كانی خواست له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتیه‌كان دا .
له لایه‌كی دیكه‌وه و به‌ڵێن حه‌یده‌ر كه باوكی هه‌ریه‌ك له پاڵه‌وانان ( ئاریا و ئارین ) ه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌وان جگه‌له‌وه‌ی وه‌ك تیپی كچان مه‌شق و ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن ئه‌و وه‌ك ڕاهێنه‌ریك و باوكی ئه‌و دوو یاریزانه خونچه‌یه به‌رده‌وام مه‌شق و ئاماده‌كاری به منداڵه‌كانی ده‌كات و گرنگیان پێده‌دات تا دوا ڕۆژێكی پڕشنگداریان له یاریه‌كه هه‌بێت و ببنه یاریزانی نمونه‌یی بۆ یانه‌كه‌یان ، به‌ڵێن ووتیشی یانه‌ی پێشمه‌رگه هه‌رده‌م یاریزانی به‌هێز له گۆڕه‌پانی یاری تۆپی سه‌رمێز هه‌بووه و ئه‌و مندالاَنه‌ش ده‌بنه بناغه‌یه‌كی تۆكمه‌ی به‌هێز بۆ یانه‌كه‌یان كه له سالاَنی داهاتوو ئه‌نجامی به‌رچاویان له ئاسته‌كانی دیكه ده‌بینرێت .