پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه گرنگی به ته‌واوی یاریزانانی به‌شه جیاوازه‌كانی تیپه‌كانی ده‌دات و پاش ئه‌وه‌ی تیپی كاراتێی یانه‌كه‌ش پاش ماوه‌یه‌ك دابڕان له مه‌شق و ئاماده‌كاری ده‌ستی به مه‌شقه‌كانی كرده‌وه له ئێستادا هۆڵی كاراتێی یانه‌كه به چه‌ندین یاریزانی پاڵه‌وانه‌وه ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ به‌شداری له چالاكی و پاڵه‌وانێتیه‌كانی داهاتووی كوردستان و عێراق .
تیپه‌كه زیاتر له 40 یاریزانی له ئاسته جیاوازه‌كان له خۆگرتووه و ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌رانی تیپه‌كه‌ش به‌و گیانه‌وه ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن كه وه‌ك سالاَنی ڕابردوو له‌گه‌ڵ یاریزانه پاڵه‌وانه‌كانی هۆڵه‌كه‌یان ئه‌نجامی به‌رچاو و زۆرترین میدالیا كۆبكه‌نه‌وه .
سه‌باره‌ت به ئاماده‌كاری تیپه‌كه‌ش توانا سه‌عید كارگێڕی تیپی كاراتێی یانه‌كه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، به سوپاسه‌وه یانه‌كه‌مان هه‌رده‌م پاڵپشتی یاریزانه‌كان مان بوون و ده‌یانه‌وێت ئێمه له گۆڕه‌پانی یارییه‌كه جامه‌كان به‌ده‌ست بهێنین هه‌ربۆیه ئه‌و پاڵپشتی یه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ تیپی كاراتێی یانه‌كه جێگه‌ی دڵخۆشیی و سه‌ركه‌وتنی یاریزانانه له پاڵه‌وانێتییه‌كان .
سه‌باره‌ت به ئاسته‌كانی تیپه‌كانیان توانا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئاسته‌كانی پێشكه‌وتوانی كوڕان و لاوان و تازه‌پێگه‌یشتوان و مندالاَن مان هه‌یه‌و به‌رده‌وام به شێوه‌یه‌كی چڕ ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن ، هه‌روه‌ك تایبه‌ت به كچان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه تیپی كچانیش به هه‌مان شێوه له كاتاو و كۆمێته پێك دێن و تیمێكی تۆكمه‌ن بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتیه‌كان .
وه‌ك ستافی مه‌شقی تیپه‌كه كه ڕۆژانه له نێو هۆڵی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه مه‌شق و ئاماده‌كاری به یاریزانان ده‌كه‌ن كارگێڕی تیپه‌كه ووتی ، هه‌ریه‌ك له ئه‌رسه‌لان مورادی وه‌ك ڕاهێنه‌ری گشتی و شاخه‌وان ئه‌حمه‌د وه‌ك یاریده‌ده‌ری ڕاهێنه‌ر و به‌ختیار ئه‌حمه‌د وه‌ك ڕاهێنه‌ری كاتا و ئالان محه‌مه‌د وه‌ك ڕاهێنه‌ری پشتێن سپی ییه‌كان سه‌رپه‌رشتی مه‌شق و ئاماده‌كاری یاریزانان ده‌كه‌ن و گرنگی ته‌واو به شێوازی مه‌شقه‌كان ده‌درێت تا قه‌ره‌بوی دابڕانه‌كان بكرێته‌وه و بتوانین بۆ پاڵه‌وانێته‌كانی كوردستان و عێراق ئاماده‌كاری ته‌واو بكه‌ین و ئه‌نجامی به‌رچاو میدالیاكان به‌ده‌ست بهێنین .