پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له‌م وه‌رزه‌دا ئاماده‌كارییه‌كانی به شێوه‌یه‌كی چڕ و له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌نجام ده‌دات و ده‌یه‌وێت ژماره‌یه‌كی قورس بێت له خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی عێراق دا .
یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی سه‌رمێزی عێراق بڕیاری دا له به‌رواری 3 ی ئه‌یلولی مانگی داهاتوو یارییه‌كانی خوله‌كه له شاری هه‌ولێر و به‌به‌شداری نۆ تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی كوردستان ده‌ست پێبكات كه ده‌بێته كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می یانه به‌شداره‌كان و تا به‌رواری 5 ی هه‌مان مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت .
تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له‌م وه‌رزه به پێكهاته‌یه‌كی جیاواز ئاماده‌كاری ده‌كات و له‌گه‌ڵ تۆكمه تركردنی پێكهاته‌ی تیپه‌كه به بانگێشت كردنی هه‌ردی عه‌لادین وه‌ك یاریزانێكی نوێ ململانێی شایسته بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌نجام ده‌كه‌ن .
سه‌باره‌ت به یاریه‌كانی خوله‌كه و ئاماده‌كاری تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ڕێكه‌وت ڕه‌ووف ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، له‌م وه‌رزه پێكهاته‌یه‌كی جیاوازمان هه‌یه‌و ده‌توانم بڵێم ڕكابه‌ری به‌هێز ده‌كه‌ین و ژماره‌یه‌كی قورسی خوله‌كه‌ش ده‌بین .
ڕێكه‌وت ووتی ، پاش ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستی هه‌ریه‌ك له ( به‌ختیار عه‌بدول باقی و سه‌یوان جه‌مال و مه‌به‌ست ڕه‌ووف ) مان تازه كرده‌وه یه‌كێك له یاریزانه دیاره‌كانی دیكه‌ی تۆپی سه‌رمێزمان بانگێشت كرد كه ئه‌ویش هه‌ردی عه‌لادین ه و له ئێستاشدا ئه‌و پێكهاته‌یه ئاماده‌كاری به‌رده‌وام ده‌كه‌ین تا بۆ خولی نایابی عێراق قۆناغی یه‌كه‌م به شێوه‌یه‌كی باش تییه‌كه‌مان ئاماده‌بێت .
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له قۆناغی یه‌كه‌م و كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م نۆ تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی كوردستان به‌شدارن كه چوار تیپی ده‌گه‌نه قۆناغی دووه‌م و له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌میش كه یانه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشور ده‌گرێته‌وه به هه‌مان شێوه چوار تیپ ده‌گه‌نه قۆناغی كۆتایی و به‌و شێوه‌یه‌ش هه‌شت تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی عێراق له قۆناغی كۆتایی خوله‌كه به یه‌ك ده‌گه‌ن كه بڕیار وایه یاریه‌كانی له به‌رواری 19 ی مانگی 9 ی 2020 به‌ڕێوه بچێت به‌لاَم تا ئێستا ئه‌و شاره دیاری نه‌كراوه كه یاریه‌كانی لێ ئه‌نجام ده‌درێت .
ڕه‌ووف كه ئه‌زمونێكی مێژووی ڕاهێنه‌رایه‌تی هه‌یه له‌و یاریه‌دا ووتیشی ، سوپاسی تایبه‌تی یانه‌ی پێشمه‌رگه و ده‌سته‌ی كارگێڕی ده‌كه‌م كه هه‌رده‌م پاڵپشتی ته‌واوی تیپه‌كه‌مانن و هیوادارین له ئاست ئه‌و متمانه‌یه بین و ئه‌نجامی به‌رچاو له‌م وه‌رزه به‌ده‌ست بهێنین .