گوڵزار فهرهج -
لە عێڕاقدا یاری زۆرانبازی یارییەكی بەر بڵاو بوو بەڵام دوای بینینی یاری تۆپی پێ خەڵكی روویان كڕدە یٔەنجامدانی یاری تۆپی پێ و پێی ئاشنا بوون تا لە ساڵی ١٩٤٨ بە ھەوڵ و كۆششی چەندین كەسی دیاری عێراقی یەكێتی تۆپی پێی عێراق دامەزڕاو پاش دروست بونی ئهم یەكێتییەش ، ھەڵبژاردەی عێڕاق بەشداڕیكردنی ، لە پاڵەوانێتییە جیھانییەكاندا بووە دیاردە بەتایبەتی جامی نەتەوەكانی یٔاسیا .
ھیچ بەڵگەیەكی نوسراو نییە ، تا بتوانێ شاھێدی بدات بۆ زانینی مێژووی سەر ھەڵدانی یاری تۆپی پێ لە عێراق لە سەردەمی یٔەمڕۆدا ، شارەزایانی بواری مێژوو بەش بەش بونە لە نێو خۆیاندا ، ھەر لایەك لەروانگەی خۆیەوە بەڵگە دێنێتەوە كەچۆن و بە چ شێوازێك یاری تۆپی پێ لە عێراقدا كراوە یان چۆن ھاوڵاتیانی عێراقی سەیری ئهم یاریانەیان كردووە و پاشان عەشقی بوون بۆچونی یەكەم ئەڵێن یاری تۆپی پێ لەپێش ساڵی «١٩١٧» واتە لەسەردەمی دەوڵەتی عوسمانیدا له عێراق و بڵاو بۆتەوە ، بەڵام خاوەنی بۆچونی دووەم ئهڵێن عێراقییەكان ، تۆپی پێیان لە دوای ساڵی «١٩١٧ » ەوە ناسیوەو ئەنجامیان داوە ئهویش دوای داگیركردنی عێراق لەلایەن بەریتانیاوە كاتێك سەربازە بەریتانییەكان تۆپیان لەگەڵ خۆیان ھێناوە بۆ یاریكردن لەو وڵاتە ئەوەش بووە ھۆكارێك بۆ ئهوەی ھاوڵاتیانی عێراقی ریز ببەستن بۆ یاریگاكان و بینینی یاری سەربازه ئینگلیزەكان ، بۆیە خاوەنی بۆچونی دووەم پێیان وایە یەكەم جار ئینگلیزەكان تۆپی پێیان كردووە لە عێراقدا .