پێشمه‌رگه سپۆرت -
له درێژه‌ی یارییه‌كانی خولی فێرگه‌كانی شاری سلێمانی كه فێرگه‌ی مه‌وله‌ی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات ، تیپی تۆپی پێی فێرگه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه سێهه‌م یاری خۆی ئه‌نجام دا .
له‌و یاریه‌دا یاریزانانی پێشمه‌رگه ڕوبه‌ڕوی فێرگه‌ی چوارچرا بونه‌وه و توانیان به ئاستێكی به‌رز ببینرێن پاش ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی 4-3 گۆڵ بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا .
سه‌باره‌ت به ئاستی یاریزانانی پێشمه‌رگه له‌م یاریه‌دا ڕێباز ناسڕ ڕاهێنه‌ری فێرگه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، له‌سه‌ره‌تایی یاریه‌كه‌وه گۆڵێكمان تۆمار كرد به‌لاَم هه‌ندێك گۆڕانكاری له شێوازی یاریكردن تیپی چوار چرا توانیان سێ گۆڵ تۆمار بكه‌ن .
ڕێباز ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌مان كاریان بۆ ئه‌وه كردووه یاریزانانی فێرگه‌كه‌یان به ئاستی خۆیان ببینرێن و خۆش به‌ختانه‌ش به پێنج خوله‌ك پێش كۆتاهاتنی یاریه‌كه توانیان 3 گۆڵ دیكه تۆمار بكه‌ن و به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به ئه‌نجامی 4-3 گۆڵ بردنه‌وه‌ی دووه‌می له خوله‌كه مسۆگه‌ر كرد كه له یاریه‌كه‌دا ڕامین عه‌لی به 3 گۆڵ هاتریكی تۆمار كردوو محه‌مه‌دیش گۆڵێكی هونه‌ری زیاد كرده سه‌ر گۆڵه‌كانی تیپه‌كه‌مان .
جێگه‌ی باسه خوله‌كه به‌به‌شداری 12 فێرگه ده‌ستی پێكردوو له كۆتایش تیپی پاڵه‌وان خاوه‌ن پله‌ی دووه‌م خه‌لاَت ده‌كرێن .