گوڵزار فهرهج -
كالچیۆ زیاتر لە مانایەكی ھەیە لە زمانی ئیتاڵیدا ،، تەنھا بە مانای تۆپی پێ نایەت ، بەڵكو واتایەكی مێژوویی و نەتەوەیی گەورە ھەڵدەگرێت ، ئیتاڵیەكان بە گشتی یان لانی كەم ھەندێكیان پابەندن بە بیرۆكەی گەراندنەوەی ریشەی تۆپی پێ بۆ ئیتاڵیا ، نەك لە بەریتانیا وەك باوە ، دەڵێن كاڵچۆ لە بنەرەتدا لە "كالیچۆ ستۆریكاوە" ھاتووە كە یارییەكی میللیە و مێژووەكەی دەگەرێتەوە بۆ چەندین سەدە پێش ئێستا و تائێستاش ئەو یارییە ئەنجام دەدرێت ، بەڵام ئەم یارییە بە شێوەیەكی جیاواز تر لە یاری تۆپی پێ ئەنجام دەدرێت ، كە ھەردوو دەست و ھەردوو قاچی تێدا بەكار دێت و یاسایی تایبەتیشی ھەیە ، وەك زانراویشە تۆپی پێ بەو شێوەیەی ئێستا لە بەریتانیاوە ھاتوەو ، ئازایی بڵاو بونەوەی تۆپی پێ بۆ ھەموو جیھان و لە ناویشیاندا ئیتاڵیا دەگەرێتەوە بۆ بەریتانیەكان .
لەسەرەتایی سەدەیی نۆزدەدا تۆپی پێ گەیشتە نیمچە دورگەی ئیتاڵیا بۆ ماوەیەكی زۆریش تەنھا تایبەت بووە بە دەریاوانەكان و ھەندێك لە كرێكارە ئینگلیزەكان بە تێپەر بونی كاتیش ئیتاڵییەكان فێری بون ، ھاوشانی بەریتانییەكان ئەنجامیان دەدا ،، بەریتانیەكان دەستیان ھەبووە لە دامەزراندنی چەندین یانە لە ئیتاڵیادا لە نێویشیاندا تیپی «جەنەوا » كەلە سەرەتادا بە « یانەی جەنەوا كرێكت ئاند فوتبۆڵ » ناودەبرا لە بیستەكان و سییەكان لە سەردەمی مۆسۆلینی زۆرێك لە یانە ئیتاڵیەكان ناچار دەكران كە ناوە ئینگلیزیەكانیان بگۆرن بۆ ئیتاڵی ، بۆ نمونە ئینتەر لەسەردەمێكدا بوو بە « ئەمبرۆزینا ئینتەر » جەنەوا ،و تۆرینتۆ ، میلان ، و چەندین تیپی كە ئێستاش رەمزە ئینگلیزییەكانیان ھەر پێوە ماوە ، بەڵام دوای جەنگی جیھانی یەكەم زۆڕێك لەناوەكان وەك خۆی لێ كرایەوە .