پێشمهرگه سپۆرت -
ماوەی گرێبەستی خواستنەكەی ئاریۆلای گۆڵچی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید كۆتاییهات و یانەی ڕیاڵ مەدریدش ماڵئاوایی لەو گۆڵپارێزە دەكات .
ئاریۆلا لە ساڵی 2019 و لە گرێبەستێكی ئاڵوگۆڕكاری لەگەڵ كیلۆر ناڤاس بە خواستن ڕوویكردە یانەی ڕیاڵ مەدرید و ماوەی خواستنەكەشی كۆتاییهات .
لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یانەی شاهانە جەختدەكاتەوە كە ماوەی خواستنەكەی ئەلفۆنس ئاریۆلا لەگەڵ یانەكەیان كۆتاییهاتووە بەمەش ئەو گۆڵچیە دەگەڕێتەوە یانەی پاریس سانجێرمان .
یانەی شاهانە سوپاسی ئاریۆلای كردووە كە زۆر بە شێوەیەكی پیشگەرانە مامەڵەی كردووە هاوكات هیوای سەركەوتنی لە ئەزمونی داهاتوو بۆ خواستووە جگە لەوەی یانەی شاهانە سوپاسی یانەی پاریس سانجێرمانیشی كردووە .