پێشمه‌رگه سپۆرت -
هانده‌رانی یانه‌ی یۆڤانتۆس به زۆرینه‌ی ده‌نگ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆیان وه‌كو باشترین یاریزانی ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه‌كه‌یان دیاری كرد .
له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا یانه‌ی یۆڤانتۆس ئاشكرای كردووه كه به زۆرینه‌ی ده‌نگی هانده‌ران ڕۆناڵدۆ وه‌كو باشترین یاریزانی یانه‌كه دیاری كراوه بۆ وه‌رزی ئه‌مساڵ.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا خانمه پیره‌كه ئاشكرای كردووه كه به‌هۆی ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی له وه‌رزی ئه‌مساڵ پێشكه‌شی كردووه هانده‌رانی یانه‌كه به زۆرینه‌ی ده‌نگ ڕۆناڵدۆیان دیاری كردووه .
ڕۆناڵدۆ له وه‌رزی ئه‌مساڵ توانی 31 گۆڵ بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار بكات و بۆ دووه‌م وه‌رزی له‌سه‌ریه‌ك خولی ئیتاڵی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی برده‌وه