پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی بره‌و دان به یاری تۆپی پێ ، فێرگه‌ی مه‌وله‌وی له درێژه‌ی چالاكییه‌كانی خۆیدا خولی تۆپی پێی فێرگه‌كانی به‌به‌شداری 12 تیپ و بۆ له دایك بوانی 2007 - 2008 ده‌ست پێكرد .
تیپه به‌شداره‌كانی ئه‌و خوله كه بریتین له ( پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، چوارباخ ، شه‌هید ئاوات ، ئاشتی ، چوار چرا ، چیا ، سانتۆس ، نه‌ورۆز ، مه‌وله‌وی ، ئاینده ، كلدان و پیره‌مه‌گرون ) دابه‌شی سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌ی شه‌ش تیپی كراون و یارییه‌كانیان به شێوه‌ی دوو شكست به‌ڕێوه ده‌چێت و سه‌رجه‌م یاریه‌كانی خوله‌كه‌ش له نێو هۆڵی داخراوی چیا ئه‌نجام ده‌درێت .
له یه‌كه‌م یاری خۆیدا فێرگه‌ی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانیان به ئه‌نجامی 5 گۆڵی بێ وه‌لاَم له فێرگه‌ی چوارباخ ببه‌نه‌وه و یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر بكه‌ن .
سه‌باره‌ت به به‌شداریان له یاریه‌كانی خوله‌كه و ئاماده‌كاری تیپه‌كه‌یان ڕێباز سدیق ڕاهێنه‌ری فێرگه‌ی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 6 مانگ له مه‌شق و ئاماده‌كاری دابڕاین به‌لاَم خۆش به‌ختانه و ته‌نیا دوایی چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی مه‌شقی كه له پاش جه‌ژنی قوربانی پیرۆز ئه‌نجام مان دا توانیمان له یه‌كه‌م یاری خولی مه‌وله‌وی به بردنه‌وه‌یه‌كی به نرخ ده‌ست پێبكه‌ین و به‌وه‌ش یاریزانان چونه‌وه سه‌ر ڕێچكه‌ی ئاماده‌كاری و گه‌ڕانه‌وه بۆ نێو كه‌شی یاریی .
ڕێباز ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه به‌رده‌وام ده‌بن له مه‌شق و ئاماده‌كاری و ڕۆژانه یه‌كه مه‌شقییه‌كانیان درێژه پێده‌ده‌ن و ئاماده كاری بۆ خوله‌كانی داهاتووش ده‌كه‌ن .