ته‌ندروستی -
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ڕێنمای ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه گرفتی كێشی زیادده‌یان هه‌یه فستق بۆ سیستمی خۆراكیان زیاد بكه‌ن چونكه ئه‌مه هه‌نگاوه‌كانی دابه‌زاندنی كێشیان خێراتر ده‌كات و ڕێگره له به‌رز بوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن.
پێگه‌ی The Health Site ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه كه تیایدا چه‌ند خۆبه‌خشێك به‌شدار بوون و داوایان لێكراوه ڕۆژانه 42 گرام فستق بخۆن بۆ ماوه‌ی 4 مانگ.
له كۆتای هاتنی ماوه‌ی توێژینه‌وه‌كه زۆرینه‌ی به‌شدار بووه‌كان كێشی زیادده‌یان دابه‌زی و ئاره‌زووی خواردنی شیرینیان نه‌ما و په‌ستانی خوێنیان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌ززی.
یه‌كێك له توێژه‌ره‌وه‌كان ده‌ڵێت"فستق یه‌كێكه له‌و جۆره چه‌ره‌سه‌ی كه به‌های خۆراكیه‌كه‌ی به‌رزه و بڕێكی زۆر پرۆتین و ڕیشاڵی به‌سوودی تیادایه و باشترین سه‌رچاوه‌ی ڤیتامین K و پۆتاسیۆم و فایتۆستیرۆل و ڤیتامین E و بێتا كارۆتینه و هه‌رسی گه‌ده ئاسان ده‌كات و له‌ناویدا پێكهاته‌كانی "لۆتینو زیاكسانسین" هه‌یه كه دوو باشترین پێكهاته‌ی دژه‌ئۆكسێنه‌رن و خانه‌كانی له‌شی مرۆڤ له شیبوونه‌وه ده‌پارێزن و زۆر به‌سووده بۆ چاو.