‌زیدان بابەتی گرێبەستكردن لەگەڵ تیاگۆ ئەلكانتارا یەكلایی دەكاتەوە




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

زەینەدین زیدانی فەڕەنسی وڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید بابەتی گرێبەستكردن لەگەڵ تیاگۆ ئەلكانتارای ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی بایرن میونخ یەكلایی دەكاتەوە .

لە ماوەی ڕابردوودا بەشێك لە سەرچاوەكان باسیان لەوەكردبوو كە یانەی ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە واژووبكات كە بایرن میونخ نرخەكەی بە 30 بۆ 35 ملیۆن یۆرۆ دیاری كردووە .

پێگەی دیفینسا سێنتراڵی ئیسپانی ئاشكرای كردووە كە زیدان بە هیچ جۆرێك گرنگی بە گواستنەوەی تیاگۆ نادات و لە پلانەكانیدا نییە .



PM:04:06:30/07/2020




ئه‌م بابه‌ته 2736 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌